English | عربي

ئاسایشی سلێمانی: دەستبەسەر 180 كیلۆ جگه‌ری به‌ستوی ئێرانیدا گیرا


ئاسایشی سلێمانی: دەستبەسەر 180 كیلۆ جگه‌ری به‌ستوی ئێرانیدا گیرا

2019/08/05 | 10:50

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان- ئاسایشی پارێزگاى سلێمانى رایگەیاند، هێزەکانیان دەستیان بەسەر 180 كیلۆ جگه‌ری به‌ستوی ئێرانیدا گرتوە.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشی پارێزگاى سلێمانى لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، "به‌مه‌به‌ستى نه‌هێشتن و بنبڕكردنى هه‌مو جۆره‌ مه‌وادێكى خۆراكی خراپ و قاچاخ، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ته‌ندروستی هاوڵاتیانمان، هێزه‌كانمان توانیان ڕۆژی 30ی تەموز ده‌ستبگرن به‌سه‌ر بڕی 180 كیلۆ جگه‌ری به‌ستوی مریشكی ئێرانیدا".ئاماژە بەوەشکراوە، جگەرەکە به‌شێوه‌ی قاچاخ و نایاساىی و ناته‌ندروست له‌ ناو لۆرییه‌كى بار هه‌ڵگردا كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم هێنرابوە هه‌رێمی كوردستان و خاوەنەکەی روبەڕوی یاسا کراوەتەوە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending