English | عربي

لە کوڵەجۆ پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێکی لەدژی چەکدارانی داعش دەست پێکرد


لە کوڵەجۆ پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێکی لەدژی چەکدارانی داعش دەست پێکرد

2019/08/05 | 11:25

(هەواڵ كوردستان)-

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە چەند لیوایەکی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی ئاسایش، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ سەر چەکدارانی داعش لە سنووری ناحیەی کوڵەجۆ ئەنجام دا.

 

عەمید کەمال، فەرماندەی لیوای 5ی پیادەی شارەزوور، بە کەناڵی (کوردستان24)ی راگەیاند: "بەهۆی دزەکردنی چەکدارانی داعش بۆ ناوچەکەمان، هەڵمەتێکمان بۆ دووبارە نەبوونەوەی دزەکردنی داعش دەست پێکردووە".

 

راشی گەیاند: "تەنیا هێزەکانی پێشمەرگە لەو ئۆپەراسیۆنە بەشدارن و هیچ هەماهەنگییەکیان لەگەڵ هێزەکانی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی نییە".

 

لە سەرەتای ئەم مانگەدا، چەکدارانی داعش لە ناحیەی کوڵەجۆ سەر بە قەزای کفری، لە ئیدارەی گەرمیان هێرشیان کردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش، بەهۆیەوە دوو پێشمەرگە و دوو ئەندامی هێزەکانی ئاسایش شەهید بوون و هەشت کەسیش بریندار بوون و دوو ڕۆژ لەمەوبەریش یەکێکی دیکە لە بریندارەکان کە هاووڵاتییەک بوو شەهید بوو.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending