سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بهبۆنهى هاتنى ساڵى نوێ پهیامێكى پیرۆزبایی بڵاو كردهوه
هەولێر-KDP.info- بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینیی 2020، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێكى پیرۆزبایی بڵاو كردهوه.
ئهمڕۆ سێشهممه، بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینیی 2020، مهسروور بارزانى، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێكى پیرۆزبایی بڵاو كردهوه و دهڵێت: "بەبۆنەی سەری ساڵی زایینییەوە، پیرۆزباییەکی گەرم لە هاونیشتمانیانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم".
دهقى پهیامهكهى مهسروور بارزانى، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:
بەبۆنەی سەری ساڵی زاینییەوە، پیرۆزباییەکی گەرم لە هاونیشتمانیانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم.
ئومێدەوارم ساڵی نوێ، ساڵێکی پڕ خۆشی و ئاشتی و کۆتاییهاتن بێت بە نەهامەتی و نائارامی لە ناوچەکەدا.
هیوادارم لە ساڵی نوێدا، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە هاوکاری هەموو لایەنە کوردستانییەکان و خەڵکی هەرێمی کوردستان بتوانێت کارنامەکەی بە باشترین شێوە جێبە جێ بکات و خۆشگوزەرانی و گەشەپێدانێکی ئابووری هەمەلایەنە بێتە ئاراوە، بۆ ئەوەی بتوانرێت خزمەتێکی شایستە پێشکەش بە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بکرێت، بێگومان ئەمەش بەندە بە سەقامگیربوونی بارودۆخی عێراق و جێگیربوونی ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکەدا.
ھیوادارم بە پشتیوانی خوای مەزن و خەڵکی نیشتمانپەروەر و دڵسۆز، کوردستان لە ھەموو پێشھاتێکی ناخۆش و نەخوازراو پارێزراو بێت.
مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
2019/12/31