English | عربي

گۆڕان ناوی کاندیدەکانی بۆ جێگری سەرۆکی هەرێم و یاریدەدەری سەرۆکی حکومەت ئاشکرادەکات


گۆڕان ناوی کاندیدەکانی بۆ جێگری سەرۆکی هەرێم و یاریدەدەری سەرۆکی حکومەت ئاشکرادەکات

2019/08/05 | 11:25

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-بزوتنەوەی گۆڕان چەند رۆژێک لەبەردەمیدا ماوە بۆ ئەوەی ناوی کاندیدەکانی بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و یاریدەدەری سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری چاکسازی بداتە پارتی، ئەندامێکی جڤاتی نیشتیمانیش دەڵێت، چەند رۆژێک 27ی تەموزی رابردو جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان کۆبوەوە و بڕیاریدا، دەسەڵات بدرێتە رێکخەری گشتی بزوتنەوەکە بۆ دیاریکردنی کاندید بۆ تەواوکردنی ئەو پۆستانەی کە بەرکەوتەی گۆڕانن لە کابینەی نوێ. تاوەکو پێش جەژن وادە لەبەردەم گۆڕاندایە بۆ ئەوەی ناوی کاندیدەکانی پێشکەش بکات 

چالاک موهەندیس، ئەندانی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان بە خەندان-ی راگەیاند، تاوەکو پێش جەژن وادە لەبەردەم گۆڕاندایە بۆ ئەوەی ناوی کاندیدەکانی بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری چاکسازی بداتە پارتی.سێ کەس کێبڕکێی وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەن

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "هەریەکە لە مستەقا سەید قادر، حەمەتۆفیق رەحیم، جەمال محەمەد سیڤی خۆیان پێشکەش کردوە بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان".کاردۆ محەمەد بۆ پۆستی یاریدەردەری سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری چاکسازی سیڤی پێشکەشکردوە

 

ئەندامەکەی جڤاتی نیشتیمانی وتیشی، "کاردۆ محەمەد بۆ پۆستی یاریدەردەری سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری چاکسازی سیڤی پێشکەشکردوە".بەپێی رێککەوتنامەی نێوان پارتی و گۆڕان کە 18ی شوباتی ئەمساڵ بۆ بەشداریکردنی گۆڕان لە حکومەت واژۆیان کرد، لەسەدا 12ی پۆستەكانی حكومەت کاندیدەکانی گۆڕان پڕیدەکاتەوە.بەپێی بڕیاری جڤاتی نیشتمانی، عومەر سەید عەلی، رێکخەری گشتی گۆڕان راسپێردراوە بۆ یەکلاییکردنەوەی کاندیدەکان

 

بەپێی بڕیاری جڤاتی نیشتمانی، عومەر سەید عەلی، رێکخەری گشتی گۆڕان راسپێردراوە بۆ یەکلاییکردنەوەی کاندیدی جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و یاریدەدەری سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری چاکسازی و ژمارەیەک بەڕێوەبەری گشتیی کە پشکی گۆڕانە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending