English | عربي

به‌دوو رێگه‌ هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی دارایی ده‌ده‌ن


به‌دوو رێگه‌ هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی دارایی ده‌ده‌ن

2019/08/05 | 11:45

(هەواڵ كوردستان)- سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی نوێترین هه‌وڵه‌كانیان بۆخه‌رجكردنه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌ی هاتووچۆی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی سلێمانی ئاشكراده‌كات و سه‌رۆكی سه‌ندیكاكه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت،”له‌گه‌ڵ وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم كۆبووینه‌ته‌وه‌و هه‌وڵ ده‌درێت به‌دوو رێگا خه‌رجكردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رماڵه‌یه‌ ده‌ستپێبكاته‌وه‌”.

هاوژین عوسمان سه‌رۆكی لقی سلێمانی سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی، رايگه‌یاند، ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی رابردوو وه‌كو ته‌ندروستی سلێمانی و سه‌ندیكا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم كۆبووینه‌وه‌و ژماره‌یه‌ك داواكاریی سنووره‌كه‌مان ئاڕاسته‌ كرد.

وتیشی:”وه‌كو سه‌ندیكا داوامان كرد بڕیار بڕینی ده‌رماڵه‌ی هاتووچۆی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی سنووری سلێمانی هه‌ڵوه‌شێنرێته‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ جێبه‌جێكراوه‌”.

ئاشكراشیكرد، وه‌زیری ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ به‌دوو رێگه‌ هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌ داراییه‌ ده‌ده‌ن،”یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ داوا له‌ وه‌زاره‌تی دارایی ده‌كه‌ن ده‌ستكاری ئه‌و رێنماییه‌ بكات و ده‌رماڵه‌كه‌ خه‌رجبكرێته‌وه‌”.

له‌باره‌ی رێگه‌چاره‌ی دووه‌میشه‌وه‌، هاوژین عوسمان باسی له‌وه‌كرد، پێشنیازی ئه‌وه‌ كرا كه‌ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی بۆ ته‌ندروستی سلێمانی دابینكراوه‌ بۆگواستنه‌وه‌ی كارمه‌ندان لاببرێن بۆئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ده‌رماڵه‌ی هاتووچۆ بۆ كارمه‌ندان خه‌رجبكات و بوونی ئۆتۆمبێل بۆ گواستنه‌وه‌ی كارمه‌ندان نه‌بێت به‌ پاساو بۆ بڕینی ده‌رماڵه‌كه‌.

snn








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending