هەواڵی کوردستان ئێستا

پارێزگای هه‌ولێر: لە کاتژمێر 7ی ئێوارەوە بە ئاهەنگ پێشوازی لەساڵی نوێ دەکرێت

پارێزگای هه‌ولێر: لە کاتژمێر 7ی ئێوارەوە بە ئاهەنگ پێشوازی لەساڵی نوێ دەکرێت
پارێزگای هه‌ولێر: لە کاتژمێر 7ی ئێوارەوە بە ئاهەنگ پێشوازی لەساڵی نوێ دەکرێت

2019-12-31 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هەولێر-KDP.info- راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر، له‌ ئاگادارینامه‌یه‌ك پیرۆزبایی سه‌ری ساڵی نوێی زانیینی له‌ هاووڵاتیانی شاری هه‌ولێر ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی زایینی و پێشوازیكردن له‌ ساڵی نوێ 2020، له‌ چه‌ند شوێنێكی شاری هه‌ولێری پایته‌خت ئاماده‌كاری كراوه‌.

ده‌قی ئاگادارینامه‌كه‌:

"هاوڵاتیان و هاوشارییانی ئازیزی هەولێر ئاگادار دەکەینەوە، بە بۆنەی جەژنی سەری ساڵی نوێی زاینی و پێشوازیکردن لە ساڵی نوێ، لە چەند شوێنێکی شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، ئامادەکاری کراوە بۆ پێشوازیکردن لە ساڵی2020.

بۆ ئەو مەبەستەش یەکێک لەو شوێنانەی کە بەشێوەیەکی سەرەکی رازێندراوەتەوە ناو سەنتەری شاری هەولێرە، ئێوارەی ئەمڕۆ لەکاتژمێر 7ی سەر لەئێوارەوە تا درەنگانی شەو بە ئاهەنگی پڕ جۆش و خڕۆش و یاری ئاگرین پێشوازی لەساڵی نوێ دەکرێت.

سەری ساڵی نوێتان پیرۆزبێت و هەموو ڕۆژێکتان جەژن و خۆشی بێت

 

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر

2019.12.31