English | عربي

مه‌حما خه‌لیل: ئێزیدییه‌كان ده‌ڵێن تا هێزێكی هاوبه‌شی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق نه‌چنه‌ شه‌نگال ناگەڕێنەوە


مه‌حما خه‌لیل: ئێزیدییه‌كان ده‌ڵێن تا هێزێكی هاوبه‌شی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق نه‌چنه‌ شه‌نگال ناگەڕێنەوە

2019/08/05 | 13:05

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-مه‌حما خه‌لیل، قایمقامی شه‌نگال و راوێژکاری کاروباری ئێزیدییەکان لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هاوڵاتیانی ئێزیدی ئاواتیان ئەوەبو شەنگال ئازاد بکرێت و ئاسایشی ئەوان بپارێزرێت، دەشڵێت، "شەنگال رزگاربو، بەڵام ئاسایشی ئەوان نەهاتوەتە پاراستن تا ئێستاش، دەڵێن ناگه‌ڕێینه‌وه‌ شنگال تا هێزێكی هاوبه‌شی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق نه‌چنه‌ شنگال".

هاوڵاتیانی ئێزیدی ئاواتیان ئەوەبو شەنگال ئازاد بکرێت و ئاسایشی ئەوان بپارێزرێت، شەنگال رزگار بو، بەڵام ئاسایشی ئەوان نەهاتوەتە پاراستن 

مه‌حما خه‌لیل، قایمقامی شه‌نگال و راوێژکاری کاروباری ئێزیدییەکان لە پەرلەمانی  کوردستان بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند، "هاوڵاتیانی ئێزیدی ئاواتیان ئەوەبو شەنگال ئازاد بکرێت و ئاسایشی ئەوان بپارێزرێت، شەنگال رزگار بو، بەڵام ئاسایشی ئەوان نەهاتوەتە پاراستن تا ئێستاش، هەتا ئێستا 360 هەزار ئێزیدی لە کەمپەکانی کوردستانن وە 105 هەزار کەسیان ئاوارەی دەرەوەی وڵات بون، تا ئێستا 60 هەزار ئاوارە گەڕاونەتەوە ئەوان دەڵێن ئێمە ناگەڕێینەوە، چونکە ئەمنیەت نیە لەشەنگال هێزی جۆر بەجۆر هەن هەر هێزەی بەپێی بەرژەوەندی خۆی مامەڵە لەگەڵ ئێزیدییه‌كان دەکات".

گەڕانەوەی ئەو هێزە عەرەبانەی کە لە 80%ی داعش-ن و هاوکاری داعش بون، بەشەو داعشن بەڕۆژیش مەدەنین

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "گەڕانەوەی ئەو هێزە عەرەبانەی کە لە 80%ی داعش-ن و هاوکاری داعش بون، بەشەو داعشن بەڕۆژیش مەدەنین لە گوندەکانی دەوروبەری شەنگال، حکومەتی بەغدا هیچ فلتەری ئەمنی بۆ ئەوانە بەکارنەهێناوە، حەشدی شەعبی بەشەودا ڕێ لە ئێزیدییەکان دەگرن، بۆیە قەزیەی ئێمە قەزیەیەکی ئەمنیە بۆیە ئێزیدییەکان داوا دەکەن کە هێزی پێشمه‌رگه‌ی هەرێمی کوردستان و سوپای عیراقی بەهاوبەشی بە سیستمێکی ئەمنی هاوبەش پارێزگاری لە ئێزیدییەکان بکات".

مه‌حما خه‌لیل وتیشی، "من بۆ خۆم مەیدانییەن گەڕاوم لەناو کەمپەکان خاوەن شەهیدی ئیزیدی و کەسوکاری قوربانیان وربانیان، ڕیش سپییەکان، دەڵێن ئێمە ناگەڕێینەوە شەنگال تا هێزێکی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عیراق نەیەنە شەنگال بۆ پارێزگاریمان".

ئەوانەی کە دەڵێن پێشمەرگە بەرگری لەشەنگال نەکرد و پارتی تۆمەتبار دەکەن له‌ كاره‌ساته‌كه‌ی شه‌نگال ئەوە قسەی خەڵکی شەنگال نیە

 

مه‌حما خه‌لیل ئەوەشی خستەڕو، "ئەوانەی کە دەڵێن پێشمەرگە بەرگری لەشەنگال نەکرد و پارتی تۆمەتبار دەکەن له‌ كاره‌ساته‌كه‌ی شه‌نگال ئەوە قسەی خەڵکی شەنگال نیە، قسەی هەندێک لەخەڵکی دەرەوەی شەنگالە، باشە ئەگەر پارتی تۆمەتبارە لە بابەتی شەنگال ئەی پارتی نەبو کە پێشمەرگەی ڕەوانەی شەنگال کرد بۆ بەرگریکردن، هەر فراکسیۆنی پارتی بو لەسەر بەڵێنی جەنابی سەرۆک بارزانی" تاوانی شەنگالی بەجینۆساید ناساند، ئەگەر پارتی تۆمەتبار بووایە نەیدە‌هێڵا بەجینۆساید بناسرێت".

حکومەتی عیراق تاوانبارە، تاوانبارە، تاوانبارە، بەپێی یاسا و دەستور کە نەمافی مەدەنی نە ئاسایشی بۆ شەنگالیەکان دابین نەکردوە

 

مەحما خەلیل ئەوەشی وت، "حکومەتی عیراق تاوانبارە، تاوانبارە، تاوانبارە، بەپێی یاسا و دەستور کە نەمافی مەدەنی نە ئاسایشی بۆ شەنگالیەکان دابین نەکردوە، 100 ساڵ ئێزیدییەکان خزمەتی عیراقیان کرد کەچی لەماوەی دو ڕۆژدا سوپای عیراق شەنگالی بەجێهێشت".

ئێمە ڕێز لەقسەی خوشکە نادیە موراد دەگرین، بەڵام ڕاستیەک هەیە ئەویش ئەوەیە کە بەغدا تاوانبارە

 

لەبارەی وتەکانی نادیە موراد کە لەبەردەم سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا وتی، "هۆکاری نەگەڕانەوەی ئاوارەکانی شەنگال بۆ زێدی خۆیان بەهۆی ناکۆکی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عیراق-ەوەیە، مەحما خەلیل وتی، "ئێمە ڕێز لەقسەی خوشکە نادیە موراد دەگرین، بەڵام ڕاستیەک هەیە ئەویش ئەوەیە کە بەغدا تاوانبارە، دەبێت خوشکە نادیە كه‌ قسە دەکات قسەی دروست بکات به‌ڕاستی به‌غدا پەیامێکی خراپی هەبو لەدوای 16ی ئۆکتۆبەر بۆ شەنگال".دەشڵێت، "با خوشکە نادیە بە حکومەتی عێراقی بڵێت ئەو هۆزە عەرەبیانەی کە داعش-ن سزا و جەزایان بدات ئەوە بەرپرسیارێتی حکومەتی عیراق-ە".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending