English | عربي

كاتى ته‌واوبوونى به‌شى كۆتایی شه‌قامى 120 مه‌تریی هه‌ولێر ئاشكرا ده‌كرێت


كاتى ته‌واوبوونى به‌شى كۆتایی شه‌قامى 120 مه‌تریی هه‌ولێر ئاشكرا ده‌كرێت

2019/08/05 | 14:45

(هەواڵ كوردستان)-

 

بەڕێوەبەری شەقامی 120 مەتریی هەولێر ڕای دەگەیەنێت، به‌شى كۆتایی شەقامەکە لە کۆتایی ساڵی 2019 تەواو دەبێت.

ئەندازیار سەفین سابر، بەڕێوەبەری شەقامی 120 مه‌تریی هەولێر بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "شەقامی 120 مەتری 38 کیلۆمەترە و بە سێ قۆناغ کاری تێدا کراوە، قۆناغی یەکەم لە شەقامی کەرکووک تا شەقامی مووسڵ دەست پێ دەکات و بە کۆمپانیایەکی تورکی دراوه‌، بەڵام لە سەرەتاى دروستبوونی قەیرانی دارایی لە ساڵی 2014دا، وازی لێ هێنا و بەجێی هێشت، بەو هۆیەوە کارەکان تێیدا وەستان، بەم دوایاینە گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیای هێمن گرووپ کرا، بەدڵنیاییەوە کارەکانی دوو شەقامە سەرەکییەکەی تا کۆتایی ساڵی 2019 تەواو دەبێت و شەقامی خزمەتگوزاریشی بەهۆی هەبوونی خاشاک و نەبوونی تۆڕی ئاو و کارەبا، لە ساڵی 2020دا تەواو دەبێت".

ئەوەشی خستە ڕوو کە بەشی دووەمی شەقامەکەکە لە ڕێی مووسڵ بۆ شەقڵاوە دەست پێ دەکات لە ساڵی 2016وە تەواو بووە و هاتوچۆی لەسەرە، هەروەها بەشی سێیەمی شەقامەکە لە ڕێی شەقڵاوە بۆ کەرکووک دەست پێ دەکات و تەواو بووە.

بەڕێوەبەری شەقامی 120 مه‌تریی هەولێر باسى له‌وه‌ش كرد، دوای تەواوبوونی بەشی کۆتایی شەقامەکە، کە ڕێی مووسڵ بۆ کەرکووکە، بازنەی 120 مه‌ترى بە تەواوی دەکرێتەوە و دەتوانرێت هاتوچۆی لەسەر بکرێت.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending