English | عربي

سەرکردەیەکی یەکێتی: کۆنگرەکەمان شەفاف نەبێت دۆخی یەکێتی بە خراپی دەمێنێتەوە


سەرکردەیەکی یەکێتی: کۆنگرەکەمان شەفاف نەبێت دۆخی یەکێتی بە خراپی دەمێنێتەوە

2019/08/05 | 15:15

(هەواڵ كوردستان)- ”بڕیارە سەرکردایەتییەکی نوێ هەڵبژێرین“

سەرکردەیەکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رای گەیاند، ئەگەر کۆنگرەی چوارەمی حزبەکەی شەفاف نەبێت، دۆخی یەکێتی هەر بە خراپی دەمێنێتەوە.

 

سیروانی کوێخا نەجم، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، یەکێتی بڕیاری داوە لە ٢١ی ١١ی ٢٠١٩ کۆنگرەی چوارەم ئەنجام بدات کە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی شەھیدانی یەکێتی.

 

ڕوونیشی کردەوە کە بڕیارە سەرکردایەتییەکی نوێ هەڵبژێرن و گۆڕانکاریی ئەرێنی لەناو حزبەکەدا ئەنجام بدەن.

 

ئەوەشی نەشاردەوە کە یەکێتی کێشەی ناوخۆیی هەیە و ئەوان حەز دەکەن کێشەکانیان لە کۆنگرەدا چارەسەر بکەن و پەیکەری یەکێتی نوێ بکەنەوە.

بۆ ئەمەش ”تەنیا کۆنگرە بە ڕێگەی چارەسەر دەزانن“.

 

سیروانی کوێخا نەجم لە لێدوانەکەیدا بۆ (باسنیوز) هۆشداری دا کە ئەگەر کۆنگرەیەکی شەفاف نەبەستن، ئەوا دۆخی یەکێتی بە خراپی دەمێنێتەوە و هیچ گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ لەنێو حزبەکەدا ڕوو نادات.

 

بابەتی ئەنجامدانی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی، یەکێکە لە خاڵەکانی ناکۆکیی نێوان باڵەکانی ئەو حزبە و لە ماوەی ڕابردوودا چەند جارێک وادەی ئەنجامدانی کۆنگرەیان دەستنیشان کردووە، بەڵام نەیانتوانیوە کۆنگرەکە ببەستن.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending