گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگەیاندراوێک بڵاوده‌كاته‌وه
2020-06-28 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتاڵ میدیای سپێده
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یێنێت دابه‌شكردنی مووچه له‌ڕۆژانی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ به‌رده‌وامده‌بێت.
جوتیار عادل وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایده‌گه‌یێنێت: پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه له ڕۆژانی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ به پێی ئه‌و لیسته‌ی كه وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری راده‌گه‌یه‌نێت به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: له ماوه‌ی رۆژانی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ و پشووی راگه‌یاندراوی داموده‌زگا فه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ستافی وه‌زیران و ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه زۆر پێویستن ده‌وامی ئاسایی خۆیان ده‌كه‌ن و له هه‌ر چوار پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆکان ئاسانكاری بۆ ئه‌م مه‌به‌سته فه‌راهه‌م دەکرێت.