English | عربي

"کێشەکانی ئێمە و پارتی هێندە قورس نین چارەسەر نەکرێن" موراد قەرەیلان: کەس ئەو مافەی نییە سەنگەری پێشمەرگە بەرامبەر گەریلا دابنێت



2019/08/05 | 16:20

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-موراد قەرەیلان، فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل رایگەیاند، تورکیا دەیەوێت ئەوان لەناوببات، لە باکور ناتوانێت دەیەوێت لە باشور لێیان بدات"، هاوکات هۆشداریش دەداتە بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی و دەڵێت، "کەس ئەو مافەی نییە سەنگەری پێشمەرگە لە بەرامبەر گەریلا دابنێت".لە شەمزینانەوە تا دێرسم لەگەڵ تورکیا لەشەڕ داین، چوار ساڵە لە شەڕێکی سەخت داین 

موراد قەرەیلان، فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ستێرک تیڤی رایگەیاند، "شەڕی ئێمە لە باکورە، لە شەمزینانەوە تا دێرسم لەگەڵ تورکیا لەشەڕ داین، چوار ساڵە لە شەڕێکی سەخت داین، تورکیا دەڵێت، سەرچاوەکە لە دەرەوەیە، خۆی هێرشی باشور دەکات، نەک ئێمە شەڕمان هێنابێتە باشور، تورکیا دەیهێنێتە باشور، بەرپرسانی عێراق و باشوریش دەزانن، ناچینە سەر سنورەکان و چالاکی بکەین و بگەڕێینەوە باشور".هەمو پارچەکانی کوردستان پێکەوە بەستراونەتەوە، بەڵام هەمویان وەک یەک نین و جیاوازیشیان هەیە

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، "هەمو پارچەکانی کوردستان پێکەوە بەستراونەتەوە، بەڵام هەمویان وەک یەک نین و جیاوازیشیان هەیە، سیاسەتی باشور لەو لایەنەوە هەڵەیان هەیە، پارچەکانی کوردستان کاریگەرییان لەسەریەک هەیە، تێکۆشانی هەرە بەهێزی باشوری کوردستان لە ساڵی 1974دا بو، بەڵام هۆکاری شکستخواردنەکەی چی بو؟ ئەو کاتە لە باکوری کوردستان، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان تێکۆشانی کورد نەبو، لە ڕۆژئاوا هەبو، پشتیوانی دەکرد، بە تەنیا بو، بۆیە لێشیاندا، بەڵام بۆچی لە ساڵی 1991 ئەنجامی هەبو، باش دەزانین کە بزاڤی باشوری کوردستان ئەو کاتە زۆر بەهێز نەبو، بەڵام دەرفەتەکانی دروستکردنی سیستم لە ئاستی نێونەتەوەیی ڕەخسا، چونکە ئەو کاتە بزاڤی باکوری کوردستان بەهێز بو".ئەو کاتە نامەی تورگۆت ئۆزال بۆ باشوری کوردستان لە ڕێگەی رۆژنامەوان جەنگیز چاندار من دام بە ڕێبەر ئاپۆ، ڕێبەر ئاپۆ بۆ مام جەلال تاڵەبانی وتی، دەتوانن دیدار بکەن

 

قەرەیلان دەشڵێت، "ئەوکات تورکیا دەیوت، ئێمە لێی بدەین، تەواو دەبێت، دەستیشی لێهەڵگرین هەر تەواو دەبێت، لەو چوارچێوەیەدا سەرۆک کۆماری ئەو کاتەی تورکیا تورگۆت ئۆزال دیداری لەگەڵ بەرپرسانی باشور ئەنجامدا، ئەو کاتە نامەی تورگۆت ئۆزال بۆ باشوری کوردستان لە ڕێگەی رۆژنامەوان جەنگیز چاندار من دام بە ڕێبەر ئاپۆ، ڕێبەر ئاپۆ بۆ مام جەلال تاڵەبانی وتی، دەتوانن دیدار بکەن، بە ڕێککەوتنی ئێمە دیداریان بەڕێوەبرد، هەروەها ئەو کاتە مام جەلال نوێنەرایەتی پارتیشی کرد، چونکە ڕێکەوتنیان هەبو لەگەڵ پارتی".ئەوکات بزوتنەوەی کورد لەباکور بەهێز بو، ئەوان بزاڤی باشوریان بەجدی وەرگرت، هەرچەندە لاوازیش بێت، ئەو کاتە لە ڕۆژهەڵاتیش هێزی کوردی و پێشمەرگە هەبون، ئەوە هاوسەنگییەکی دروست دەکرد

 

فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل رونیدەکاتەوە، "ئەوکات بزوتنەوەی کورد لەباکور بەهێز بو، ئەوان بزاڤی باشوریان بەجدی وەرگرت، هەرچەندە لاوازیش بێت، ئەو کاتە لە ڕۆژهەڵاتیش هێزی کوردی و پێشمەرگە هەبون، ئەوە هاوسەنگییەکی دروست دەکرد، بەو شێوەیە زەمینەی ئەوە ڕەخسا باشوری کوردستان سیستمی خۆی دروست بکات، دەمەوێت بڵێم، وەکو لەو نمونانەش دیار دەبێت، پەیوەندی پارچەکان پێکەوە هەیە، تۆ ناتوانی لەیەکتر جیای بکەیتەوە، ئەگەر تۆش لە یەکتری جیای بکەیتەوە، دوژمن جیای ناکاتەوە". تورکیا شەڕ دێنێتە باشوری کوردستان نەک پەکەکەقەرەیلان وتیشی، "شەڕی ئێمە لە باکورە، لە شەمزینانەوە تا دێرسم لەگەڵ تورکیا لەشەڕ داین، چوار ساڵە لە شەڕێکی سەخت داین، تورکیا دەڵێت سەرچاوەکە لە دەرەوەیە، خۆی هێرشی باشور دەکات، نەک ئێمە شەڕمان هێنابێتە باشور، تورکیا دەیهێنێتە باشور، بەرپرسانی عێراق و باشوریش دەزانن، ئێمە ناچینە سەر سنورەکان و چالاکی بکەین و بگەڕێینەوە باشور، بەڵام ئێستا تورکیا سنوری بەزاندوە و هاتوەتە باشور، لەبەر ئەوەیە شەڕ رودەدات، راستە شەڕمان لە خواکورک و زاپ هەیە، بەڵام ئەوان سنوریان بەزاندوە".دەشڵێت، "ئێمە خاکی باشور دەپارێزین، با ئەو بچێتەوە دیوەکەی تری سنور، ئێمە یەک گولەشیان لێرەوە ئاڕاستە ناکەین، تورک دەیانەویت ئێمە لەناو ببەن، دەڵێت، لە باکور ناتوانم بەتەواوی لەناویان ببەم، بۆیە دەبێت بچم لە باشوریش لێیان بدەم".پێشمەرگەش پاڵیان بە جودی‌، کۆماتا و ئۆرەمار-دا و لەدژی بەعس شەڕیان کردلەدرێژەی وتەکانیدا قەرەیلان وتی، "37 ساڵە ئێمە لێرەین، ئەی کاتی شۆڕشی ئەیلولیش پێشمەرگە پاڵی بە چیای جودییەوە نەدا؟ کۆماتا، قاشورا، ئۆرەمار، شەمزینان، پێشمەرگەش پاڵی بەوێوە دا، بەو شێوەیە لە دژی ڕژێمی سەدام شەڕیان کرد، ناوچەی بادینان، بۆتان، برادۆست هەتا ئێستا داگیرکەر نەیتوانیوە لەو هەرێمانە هەژمونی هەبێت،  ئەسکەندەری گەورەش نەیتوانی هەژمونی هەبێت، ئەو ناوچانە قەڵای بەرخۆدانن و هەمو شۆڕشێکی کورد ڕوی لەو هەرێمە کردوە"."لە سەردەمی شێخ عوبێدوڵای نەهری‌یەوە وەها بوە، بارزانییەکانیش سودیان لەو ناوچەیە وەرگرتوە، ئێمەش بە هەمان شێوە دەکەین، شتێکی سروشتییە کە دیالیکتیکێکی لەو شێوەیە لە کوردستان دروست بوە، تورک بۆ ئاژاوەگێڕیی هێرشی باشور دەکات، دەیانەوێت کێشە لەنێوان کورد-دا دروست بکەن، دوژمنانی کورد لەمێژودا هەمیشە کوردیان بە کورد بەکوشت داوە، بەو شێوەیە ئامانجیان پێکاوە، ئێستاش نیەتەکەیان هەر ئەوەیە"، قەرەیلان وایوت.لە باشوری کوردستان دو هەزار شەهیدمان هەیەقەرەیلان وتیشی، "دو هەزار شەهیدمان لە باشوری کوردستان هەیە، دوا شەهیدمان هەڤاڵ هەڵمەت بو، ئێمە خۆمان بۆ گەل بەخت کردوە، کچانی کورد واز لە خوێندنگە هەرە بەرزەکانی ئەستەنبۆڵ و ئەنقەرە دەهێنن و ڕو لە چیاکانی کوردستان دەکەن، کوڕانی کورد واز لە زانکۆکان دێنن و دێنە ئەم چیایانە، هەڤاڵ هەڵمەتیش یەکێک لەوانە بو، کەسێکی تێگەیشتو و مێژوناس بو، زۆر ژیر بو، ئەگەر بیویستبایە دەیتوانی لە سلێمانی ژیانی خۆی ڕێکخستبایە، بەڵام ماڵ و هەمو شتێکی بەجێهێشت، وەکو دەروێشێک لە قەرەداخ دەرکەوت و ویستی لەدژی داگیرکەری تورک تێبکۆشێت".ئێمە ناڵێین بەرپرسانی باشوور لەگەڵ میت بونەتە یەکفەرماندە بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل راشیگەیاند، "ئێمە ناڵێین، بەرپرسانی باشوری کوردستان لەگەڵ میت بونەتە یەک و ڕاپۆڕت لەسەر ئێمە دەدەن، دەوڵەتی تورک زۆربەی شەڕەکانی بە هەواڵگریی و تەکنەلۆژیای فڕۆکەکانە، هەندێک لەو ڕوداوانەی لە باشوریش ڕویانداوە نیشان دەدەن، کە دەوڵەتی تورک سود لە هەرێم وەردەگرێت، هەندێک کەس زانیاری دەدەنە دەوڵەتی تورک، ئینجا ئەوانە تاکە کەسن یانیش حزبە، ئەوە بابەتتێکی جیاوازە، بۆ نمونە لیژنەیەک دەتوانێت ئەوە ڕون بکاتەوە، لەوانەیە کەسانێک بەو شێوەیە کار دەکەن، لەناو هەواڵگری هەرێمیشدا هەبن، هەندێک زانیاری لای ئێمە هەن کە دەوترێت، هەندێک کەس بەبێ ئاگاداریی حزبەکەیان ئەو کارانە دەکەن، بۆ نمونە لەناو پاراستندا کاردەکەن".زیاتر وتیشی، "ئەوکەسانە بەبێ ئاگاداریی پاراستن هاوکاریی تورکیا دەکەن، بە شێوەیەکی شەخسی و پارەش وەردەگرن، بەڵام ئێمە یەکێتی و پارتیمان تاوانبار نەکردوە وەکو حزب و سەرکردایەتی لەناو ئەو کارە دابێت، بەڵام ئێمە دەڵێین، دەبێت ئەوانەی هاوکاریی هەواڵگریی لەگەڵ تورکیا دەکەن، دەبێت ڕون بێت، ئەگەر دانوستان پێشبکەوێت و لێژنەیەکی لێکۆڵینەوە دروست ببێت،  دەتوانرێت ڕون بکرێتەوە، ئاخۆ ئەوانە کێن و چین؟".قەرەیلان نیگەرانی خۆی لە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دەخاتەڕو دەڵێت، "ئەو شتەی کە ئێمە زۆرترین ڕەخنە لە ئیدارەی باشور دەگرین لەسەری ئەوەیە، دەتوانن ئەوەندە هەل بۆ داگیرکەری تورک نەڕەخسێنن، ئێمە دەبینین دەوڵەتی تورک ناوچەکان دەگرێت و کەس دەنگی لێوە نایەت، کاردانەوە نییە، خەڵک دەیەوێت ناڕەزایی نیشان بدات، ناهێڵن، میت دەتوانێت لە هەمو شوێنێک بگەڕێت و خەڵک بۆ خۆی ڕێکبخات، ئێمە دەڵێین دەبێت چاو دانەخرێت لە ئاستی کاری لەو شێوەیەدا".شەڕی ناوخۆ بۆ گەلی کورد دەبێتە ماڵوێرانیهەر چاوپێکەوتنەکەیدا قەرەیلان دەڵێت، "پێشتر بەڕێز کاک مەسعود وتبوی: شەڕی ناوخۆ و براکوژی حەرامە، ئەمە زۆر بەجێیە، ئێمەش وەک پەکەکە وتمان:  دەفتەری شەڕی ناوخۆ بە شێوەیەک دادەخەین، کە هیچکات نەکرێتەوە، فڕێی دەدەین، ئێستاش هەر لەسەر ئەو باوەڕەین، ئێستا سەردەمی دیالۆگە، ئێمە نەتەوەیەکین و چارەنوسمان پێکەوە بەستراوەتەوە، ئەمە شتێک نییە بیریشی لێبکەیتەوە، تەنانەت نامەوێت بە خەیاڵیشما بێنم، زمانیشمان ناگەڕێت بڵێن شەڕی ناوخۆ، ئەگەر شتێکی وەها ڕوبدات بۆ گەلەکەمان دەبێتە ماڵوێرانی، بۆ سیاسەتی کورد و سەرکردایەتی کوردیش شەرمەزارییەکی گەورەیە، لە سەدەی ٢١ەمدا هەمو کەسێک بە گفتۆگو کێشە گەورەکانیان چارەسەردەکەن".ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، "ئەگەر ئێمە وەک نەتەوەیەک نەتوانین کێشەکانمان لە ناوخۆمان چارەسەر بکەین و نەتوانین لێهاتویی خۆمان نیشان بدەین، داخۆ ئەمە شەرمێکی گەورە نییە بۆمان؟ دوژمن چی لەسەرمان دەڵێت؟ دەڵێن: نەمانوت ئەمانە عەشیرەتن! ناتوانن ببنەوە نەتەوە، لە جیهانیش وەها باسی ئێمە دەکەن".لەبارەی شەڕی داعشەوە قەرەیلان رایگەیاند، "گەلی کورد لە شەڕی دژی داعش-دا دیمەنێکی باشی بۆخۆی بەدەستهێنا، ئێستا کۆبوونەوەی زۆرێک لە کۆنسوڵخانەکان نیشانەی ئەمەیە، ئێستا گەلی کور لە ناوچەکەش دیمەنێکی باشی نیشانداوە، ئەگەر کورد شەڕی یەک بکەن، ئەو دیمەنە باشەی بە دەستیهێناوە بە تەواوەتی سێبەری دەکەوێتە سەر، لە بابەتی دەستکەوتەکانیش گەلەکەمان چەند ساڵ دوا دەکەوێت".لەبارەی دەستبەرکاربونی نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی لە سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەت قەرەیلان وتی، "کاتێک سەرۆکەکانی هەرێم و حکومەت هەڵبژێردران، بزوتنەوەی ئێمە پیرۆزبایی نارد، منیش ئەو برادەرانە باش دەناسم، هیوادارم سەرکەوتو بن و پیرۆزباییان لێدەکەم، بەڵام پێویستە دەرکەوتەیەکی نوێی لەسەر ڕێبازی نەتەوەیی پێشبخەن، ئێمەش داومان لە کەس نەکردوە بێنە ناو سەنگەرەکان و شانبەشانمان شەڕی دوژمن بکەن، پێویستیمان بە خەباتی نەتەوەیی هەیە، پیویستە کاتێک لەبەشێک خەبات دەکەین، زیان نەگەینینە بەشێکی دیکە".قەرەیلان هاوکات هۆشداری دەدات و دەڵێت، "لە راستیدا ئێستا قەیرانێکی مەترسیدار هەیە، کەس ئەو مافەی نییە سەنگەری پێشمەرگە لە بەرامبەر گەریلا دابنێت، پێویستە ئەم بابەتە بە ئاسانی و وەک شتێکی ئاسایی سەیر نەکرێت و بەرپرسیارانە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending