English | عربي

ئاگادارییەک لەبارەی لیستی مووچە بڵاو کرایەوە


ئاگادارییەک لەبارەی لیستی مووچە بڵاو کرایەوە

2019/08/05 | 19:40

(هەواڵ كوردستان)-  

بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی خەبات ئاگادارییەکی لەبارەی لیستی مووچەی مانگی پێشوو بۆ قوتابخانەکانی سنووری پەروەردەکەیان بڵاو کردەوە.

بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی خەبات لە راگەیاندراوێکدا کە وێنەیەکی بە (باسنیوز) گەیشتووە و تێیدا ئاگاداری سەرجەم بەرێوەبەری قوتابخانەکانی سنوورەکەی دەکاتەوە ئەوانەی لیستی مووچەی مانگی پێشوویان نەهێناوەتەوە سبەی سێشەممە 6/8/2019، بۆ وەرگرتنی مووچە سەردانی بەشی ژمێریاری بکەن و لیستی مووچەی مانگی پێشوو لەگەڵ خۆیان بهێننەوە.

پەروەردەی خەبات هۆشداریشداوە لە ئەگەری نەهێنانی لیستی مووچەی مانگی پێشوو به‌ لیستی نوێی مووچه‌ی ئه‌م مانگه‌یان پێنادرێ.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending