English | عربي

لە یەک مانگی ڕابردوودا لە گەرمیان 276 منداڵ له‌دایكبوونە


لە یەک مانگی ڕابردوودا لە گەرمیان 276 منداڵ له‌دایكبوونە

2019/08/06 | 01:10

(هەواڵ كوردستان)-

به‌پێى ئامارێكى نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید شێره‌ى نه‌قیب بۆ ژنان و مناڵبوون له‌شارى كه‌لار، له‌مانگى ته‌مووزى ڕابردوودا 276 منداڵ له‌نه‌خۆشخانه‌كه‌دا له‌دایكبوون كه‌ زۆرینه‌یان به‌شێوه‌یه‌كى سروشتى هاتوونه‌ته‌ دنیاوه‌.

 

به‌پێى ئاماره‌كه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید شێره‌ى نه‌قیب بۆ ژنان و مناڵبوون، كه‌ وێنه‌یه‌كى بۆ (باسنیوز) نێردراوه‌ "له‌مانگى ته‌مووزى ڕابردوودا 276 منداڵ له‌نه‌خۆشخانه‌كه‌دا له‌دایكبوون كه‌ 138 منداڵیان له‌ڕه‌گه‌زى مێ و 138 منداڵیشیان له‌ڕه‌گه‌زى نێر بوون، له‌و ژماره‌یه‌ش 213 منداڵیان به‌ڕێگاى سروشتى هاتوونه‌ته‌ دنیاوه‌ و ئه‌وانی دیكه‌ش به‌نه‌شته‌رگه‌ری له‌دایكبوون و 40 حاڵه‌تى كورتاجیش تۆماركراوه‌".

 

به‌پێى ئاماره‌كه‌ "له‌و مانگه‌دا هه‌زار و 490 نه‌خۆش سه‌ردانى به‌شی ڕاوێژكارییان كردووه‌ و 603 حاڵه‌تى داخلكردنی نه‌خۆش تۆماركراوه‌ و 54 ژن له‌نه‌خۆشخانه‌كه‌دا خه‌وێنراون و 70 نه‌شته‌رگه‌ریی ئیمیرجنسی و 63 نه‌شته‌رگه‌ری بۆ حاڵه‌ته‌ سارده‌كان ئه‌نجامدراون".

 

له‌ئاماره‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌ "هه‌ر له‌و مانگه‌دا 203 ژن سه‌ردانى هۆبه‌ى ده‌روونییان كردووه‌ و ڕێنمایی پێویستى ده‌روونییان پێدراوه‌ و 664 سۆنار و 3 هه‌زار و 649 پشكنینى تاقیگه‌یی جۆراوجۆر بۆ ژنان ئه‌نجامدراون".

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending