English | عربي

لەنێو یەکێتییەوە هه‌وڵى بێده‌نگكردنى مه‌لا به‌ختیار دەدرێت


لەنێو یەکێتییەوە هه‌وڵى بێده‌نگكردنى مه‌لا به‌ختیار دەدرێت

2019/08/06 | 10:20

(هەواڵ كوردستان)- مه‌لا به‌ختیار: بێده‌نگ نابم و به‌رده‌وام ده‌بم

لەنێو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە، هەوڵی بێدەنگکردنی لێپرسراوی دەستەی کارگێڕیی حزبەکە دەدرێت.

 

به‌پێى زانیارییەکانی (باسنیوز)، مه‌كته‌بى سیاسیی یه‌كێتى دوو كه‌سی راسپاردووە، تاوەکوو گفتوگۆ و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ مه‌لا به‌ختیار، لێپرسیراوى ده‌سته‌ى گارگێڕیی مه‌كته‌بى سیاسیی یه‌كێتى بكه‌ن.

 

ئەو دوو کەسە هەوڵ دەدەن مەلا بەختیار ڕازی بکەن تاوەکوو بۆ كۆبوونه‌وه‌كانى مه‌كته‌بى سیاسیی یەکێتی بگەڕێتەوە و چیتر قسه‌ له‌سه‌ر یه‌كێتى نەکات.

 

(باسنیوز) زانیویەتی کە مه‌لا به‌ختیار داواکەی ئەو دوو کەسەی ڕەت کردووەتەوە و ئاماده‌نه‌بووه‌ بۆ كۆبوونه‌وه‌كانى مه‌كته‌بى سیاسیی یه‌كێتى بگەڕێتەوە.

تەنانەت بە ڕاشکاوانە پێی گوتوون کە چیتر بێدەنگی ناکات و قسەی خۆی لە کات و ساتی خۆیدا دەکات.

 

لەمبارەیەوە ئەحمەد قەدەفەری، جێگری بەرپرسی مەڵبەندی شارەزووری یەکێتی، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، حزبەکەی لەئاستی باڵادا چەند جارێک داوای لە مەلا بەختیار کردووە، بگەڕێتەوە نێو کۆبوونەوەکانی مەکتەبی سیاسی، ”بەڵام ڕەتی کردووەتەوە“.

 

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە خودی خۆی داوای گەڕانەوەی لە مەلا بەختیار کردووە، بەڵام ”ئەو سوور بووە لەسەر ئەوەی کە نەگەڕێتەوە نێو کۆبوونەوەکانی مەکتەبی سیاسی، تاوەکوو یەکێتی بە فەرمی بڕیاری بەستنی کۆنگرەی چوارەم دەدات“.

 

قەدەفەری، مەلا بەختیاری بە ”کەسێکی تێکۆشەر“ وەسف کرد و نەیشاردەوە کە یەکێتی پێویستی بە هەموو ئەندامەکانی هەیە.

 

گوتیشی: ”ئێمە بەردەوام ماڵان دەگەڕێین تا کەسێک بۆ یەکێتی زیاد دەکەین، بێگومان مەلا بەختیار کەسێکی دیارە و لەسەرەتاوە لەناو یەکێتی بووە، ئێستا چۆن یەکێتی پێویستی پێی نییە؟ بگرە حەز دەکا مەلا بەختیار بگەڕێتەوە نێو کۆبوونەوەکانی مەکتەبی سیاسی“.

 

مه‌لا به‌ختیار، زیاتر له‌ 9 مانگه‌ بایكۆتى سه‌رجه‌م كۆبوونه‌وه‌كانى مه‌كته‌بى سیاسیی یه‌كێتى كردووە، هەرچەندە پێشتر (باسنیوز) بڵاوی کردووەتەوە کە چەند جارێک خودی کۆسرەت ڕەسووڵ داوای گەڕانەوەی لێ کردووە، بەڵام هەوڵەکانی بێ ئەنجام بوون.

 

ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ٢٠ی ٧ی ٢٠١٩، لە دەزگای (چاودێر) لە سلێمانى، مەلا بەختیار، پڕۆژه‌یه‌كى بۆ چاره‌سه‌ركردنى کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی ڕاگەیاند.

 

هەر ئەو کاتە مەلا بەختیار ڕای گەیاند کە یەکێتی متمانەی نەتەوایەتی و دیموکراسی لاواز بووە و سەرسوڕمانی خۆی لەوە دەربڕی کە ئاخۆ بۆچی ٧ ساڵە کۆنگرەی حزبەکەی دوادەخرێت.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending