ئهنجومهنی نوێنهران عێراق چوار مهرج بۆ ئهنجامدانى ههڵبژاردنى پێشوهخت دادهنێت
2020-06-29 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتاڵ میدیای سپێده
لیژنەی هەرێمەكان و پارێزگاكان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق چوارمەرج دەخاتە ڕوو بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت لە عێراق .
ئەحمەد حەیدەر ئەندامی لیژنەی هەرێمەكان و پارێزگاكان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: بۆ هەڵبژاردنی پێش وەختە پێویستە ئەم چوار مەرج بهێنرێنە دی ئینجا هەڵبژاردن بكرێت
ئەو ئەندامەی لیژنەكەی لیژنەی هەرێمەكان و پارێزگاكان ئهوهش راگهیاند : ئەومەرجانە ئەمانەن
یەكەم: كەشێكی گونجاو بۆهەڵبژاردن برخەسێت
دووەم: پرۆژەیاسای هەڵبژاردن تەواو بكرێت
سێیەم: بازنەی هەڵبژاردنەكان دیاری بكرێت
چوارەم: بارودۆخی تەندروستی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆنترۆڵ بكرێت
ئەو پەرلەمانارە بەدووریشی زانی كە لەئێستادا هەڵبژاردنی پێش وەختە ئەنجام بدرێت ئەوەش بەهۆی خراپی باری ئابوری عێراق وبهردهوامبوونی ڤایرۆسی كۆرۆناوە.