English | عربي

وەزارەتی دارایی روونکردنەوە لەبارەی دامەزراندنی فەرمانبەری بە گرێبەست دەدات


وەزارەتی دارایی روونکردنەوە لەبارەی دامەزراندنی فەرمانبەری بە گرێبەست دەدات

2019/08/06 | 21:55

(هەواڵ كوردستان)-  

بەپێی نووسراوێکی بەرێوەرایەتی گشتی بوودجەی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە وێنەیەکی بە (باسنیوز) گەیشتووە و ئاراستەی وەزارەتی شارەوانی کراوە و تێیدا روونکردنەوە لەبارەی لەجیاتی دانانی فەرمانبەری بە گرێبەست دراوە.

لە روونکردنەوەکەی وەزارەتی دارایی کە ئاراستەی وەزارەتی شارەوانی کردووە و تێیدا هاتووە، "سەبارەت بە ناوەرۆکی فەرمانەکانی وەزاریتان بە ژمارە 6003، 6071، 6091 لە 4، 7، 8ی تەمووزی 2019 کە تایبەتە بە لە جیاتی دانان بە گرێبەست، بەپێی فەرمانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 1706 لە 22/4/2018، رێنمایی دارایی ژمارە 14ی ساڵی 2018 پێویستە رەزامەندی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران وەربگیرێت".

بەپێی بریارێکی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران هەر دامەزراندن و لەجێ دانان (لەبری دانان) بۆ مووچەخۆر لە گشت بوارەکان کە پارە لە بوودجەی گشتی وەردەگرێت لە ژێر هەر ناونیشانێکدا بێت، پێویستە رەزامەندی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران وەربگیرێت.

بەپێی زانیارییەکانی (باسنیوز) زیاتر لە 30 هەزار فەرمانبەری گرێبەست لە دامودەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كار دەكەن، بەپێی رێنمایی دارایی 32 و 38ی ساڵی 2013ـەش، "هەر فەرمانبەرێك 3 ساڵی تەواو كرد، دەتوانێت ببێتە فەرمانبەری هەمیشەیی، بەو مەرجەی بودجەی بۆ تەرخان بكرێت"، بەڵام بەشێک لەو فەرمانبەرانە سەرەڕای تێپەڕبوونی سێ ساڵ بەسەر ماوەی گرێبەستەکەیان، بەهۆی قەیرانی داراییەوە نەکراونەتە هەمیشەیی.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending