English | عربي

هەولێر.. دوو شوێنی ئالوگۆڕی ئەلیکتڕۆنیی زێڕ و خشڵ داخران


هەولێر.. دوو شوێنی ئالوگۆڕی ئەلیکتڕۆنیی زێڕ و خشڵ داخران

2019/08/07 | 00:10

(هەواڵ كوردستان)-

بەهۆی پابەندنەبوونیان بە ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندی عێراقییەوە دوو شوێنی ئاڵوگۆڕی ئەلیکترۆنی زێڕ و خشڵ لە هەولێر داخران.

لە ڕاگەیاندراوێکی قایمقامییەتی قەزای ناوەندی هەولێر کە وێنەیەکی بۆ (باسنیوز) نێردراوە ئاماژە بە ئەوە دراوە کە دوای کۆکردنەوەی زانیاری وچاودێریكردنى پێشکات بە سەرۆکایەتی قایمقامییەتی قەزای ناوەندیی هەولێر ، بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی تاوانی ڕێکخراو سەر بە ئاژانسی پاراستن و بەشی پۆلیسی شارەوانی، دوو شوێنی ئاڵوگۆڕی ئەلیکتڕۆنی زێڕوخشل و بەرهەمە نەوتییەکان داخران لەبەر ئەوەی بەپێی ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندی عێراقی قەدەغەکراوە.

ئەوەش ڕاگەیەندراوە کە لەسەر ئەم کەیسە پەڕاوی لێکۆلینەوە ڕێکخراوە و ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆلینەوە کرا و سەرجەم کەلوپەلەکانیش دەستیان بەسەرداگیراوە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending