English | عربي

نوسینگەی وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم رونکردنه‌وه‌یه‌ک بڵاودەكاتەوە


نوسینگەی وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم رونکردنه‌وه‌یه‌ک بڵاودەكاتەوە

2019/08/07 | 00:40

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-لە رونكردنەوەیەكدا وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، هەندێك كەسی نابەرپرس بەناو و وێنەی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم پەیج و ئەكاونتی ساختەیان دروستكردوە، ئێمە رایدەگەیەنین كە وەزیری ناوخۆ  لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا هیچ هەژمارێكی نیە.لەو رونكردنەوەیەدا كە وێنەیەكی گەیشتۆتە خەندان هاتوە،"هەژمار و پرۆفایلی فەیسبوك بە ناوی وەزیری ناوخۆوە دروست كراون، وەزیری ناوخۆ لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا هیچ هەژمارێكی نیە".ئاماژە بەوەشكراوە،"که‌سانی نابه‌رپرس، به‌ ناو و وێنه‌ی وه‌زیری ناوخۆی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، په‌یج و ئه‌کاونتی ساخته‌یان له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان دروست کردوه‌، به‌ هه‌موو لایه‌کی راده‌گه‌یه‌نین، وه‌زیری ناوخۆ، هیچ په‌یج و ئه‌کاونتێکی له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان نیه‌.

ئه‌گه‌ر هه‌ر بڕیار و بابه‌تێکی فه‌رمیییش هه‌بێت، که‌ پێویست بکات رابگه‌یه‌ندرێ، راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ناوخۆ لایه‌نی به‌رپرسه‌ له‌ گه‌یاندنی ئه‌و زانیاری و بڕیارانه‌ به‌ ده‌زگاکانی راگه‌یاندن و رای گشتی، بۆیه‌ هیوادارین هاووڵاتیان و ده‌زگا راگه‌یاندراوه‌کان، پشت به‌ ئه‌کاونت و په‌یجه‌کان نه‌به‌ستن له‌ گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵ و زانیارییه‌کانی په‌یوه‌ست به‌ جه‌نابی وه‌زیر و وه‌زاره‌تی ناوخۆ".دەشڵێت،"داواکارین ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌و پێگه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ ساختانه‌یان دروست کردوه‌، واز له‌و کارانه‌ بێنن، بە پێچەوانەوە رێکاری یاسایی لە دژیان دەگیرێتەبەر".دەقی راگەیەندراوەكە:نووسینگەی وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان روونکردنه‌وه‌یه‌ک بڵاودەكاتەوەئەمڕۆ سێشەممە نووسینگه‌ی وه‌زیری ناوخۆی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان لە ڕوونكردنەوەیەكدا بۆ هاووڵاتیان و دەزگاكانی راگەیاندنی كوردستان ئاماژەی بەوە داوە كە هەژمار و پرۆفایلی فەیسبووك بە ناوی وەزیری ناوخۆوە دروست كراون، دووپاتی كردووەتەوە وەزیری ناوخۆ لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا هیچ هەژمارێكی نیە.لە ڕوونكردنەوەكەدا هاتووە "که‌سانی نابه‌رپرس، به‌ ناو و وێنه‌ی به‌ڕێز وه‌زیری ناوخۆی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، په‌یج و ئه‌کاونتی ساخته‌یان له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان دروست کردووه‌.

به‌ هه‌موو لایه‌کی راده‌گه‌یه‌نین، به‌ڕێز وه‌زیری ناوخۆ، هیچ په‌یج و ئه‌کاونتێکی له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان نیه‌.

ئه‌گه‌ر هه‌ر بڕیار و بابه‌تێکی فه‌رمیییش هه‌بێت، که‌ پێویست بکات رابگه‌یه‌ندرێ، راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ناوخۆ لایه‌نی به‌رپرسه‌ له‌ گه‌یاندنی ئه‌و زانیاری و بڕیارانه‌ به‌ ده‌زگاکانی راگه‌یاندن و رای گشتی، بۆیه‌ هیوادارین هاووڵاتیان و ده‌زگا راگه‌یاندراوه‌کان، پشت به‌ ئه‌کاونت و په‌یجه‌کان نه‌به‌ستن له‌ گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵ و زانیارییه‌کانی په‌یوه‌ست به‌ به‌ڕێز جه‌نابی وه‌زیر و وه‌زاره‌تی ناوخۆ".لە كۆتایشدا رایگەیاندووە "داواکارین ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌و پێگه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ ساختانه‌یان دروست کردووه‌، واز له‌و کارانه‌ بێنن، بە پێچەوانەوە رێکاری یاسایی لە دژیان دەگیرێتەبەر".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending