English | عربي

ڕێژه‌ى سه‌وزایی له‌ هه‌ولێر بۆ 18% به‌رز ده‌بێته‌وه‌


ڕێژه‌ى سه‌وزایی له‌ هه‌ولێر بۆ 18% به‌رز ده‌بێته‌وه‌

2019/08/07 | 11:15

(هەواڵ كوردستان)-

 

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئه‌ندازه‌ی پارک و باخچه‌کانی هه‌ولێر دڵخۆشه‌ به‌وه‌ی شاره‌که‌ به‌ره‌و سه‌وزایی زیاتر ده‌ڕوات، به‌ڵام ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، ڕێژه‌ی سه‌وزایی ماڵه‌کانی هه‌ولێر پله‌یه‌کی زۆر که‌مى هه‌یه‌.

زۆرێک له‌ شاره‌زایانی بواری ژینگه‌ پێیان وایه‌ به‌م ئاراسته‌ کارکردنه‌ هه‌ولێر نزیک ده‌بێته‌وه‌ له‌ ستانداردی جیهانی بۆ سه‌وزایی، له‌مباره‌یه‌وه‌ ئه‌ندازیار عه‌بدولواحید ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئه‌ندازه‌ی پارک و باخچه‌کانی هه‌ولێر بۆ (باسنیوز) گوتی: "ئێستا ڕێژه‌ی سه‌وزایی له‌ هه‌ولێر زیاتر له‌ 18%یه‌، که‌ به‌ هه‌ردوو ئه‌ندازه‌ی پارکه‌کان و باخچه‌ی ماڵه‌کانه‌وه‌یه‌، که‌ ڕێژه‌ی سه‌وزایی ماڵه‌کانی هه‌ولێر پله‌یه‌کی زۆر که‌مه‌ و ناگاته‌ 2%".

گوتیشی: "ستانداردی جیهانى بۆ سه‌وزایی به‌پێی شاره‌کان دابه‌ش کراوه‌، بۆ نموونه‌ شارێکی پیشه‌سازی ده‌بێت سه‌وزایی زیاتر ده‌بێت و شاری گه‌وره‌ و بچووک جیاوازی هه‌یه‌، شاری وا هه‌یه‌ ئاسۆییه‌ و هه‌یه‌ ستوونییه‌، ئه‌مانه‌ گۆڕانکاری به‌سه‌ردا دێت بۆ شارێکی ستانداردی جیهان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ هه‌ولێر هه‌یه‌، جێگای دڵخۆشییه‌".

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئه‌ندازه‌ی پارک و باخچه‌کانی هه‌ولێر باسى له‌وه‌ش كرد: "ڕاسته‌ قه‌یرانی دارایی هه‌بووه‌، به‌ڵام ئێمه‌ کارمان به‌رده‌وامی هه‌یه‌ و ژماره‌ی پارکه‌کان له‌ هه‌ولێر به‌ره‌و زیاتر ده‌ڕۆن و سه‌وزایی له‌ هه‌ولێر به‌خێراییه‌كى باش گه‌شه‌ ده‌کات".

ئه‌مه‌ له‌کاتێکدایه‌، چه‌ند ساڵێک پێش ئێستا ڕێژه‌ی سه‌وزایی له‌ هه‌ولێر ته‌نیا له‌ 12% بووه‌.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending