English | عربي

خشتەى پێدانى کارەباى نیشتمانى لە ڕۆژانى جەژندا ڕاگەیەندرا


خشتەى پێدانى کارەباى نیشتمانى لە ڕۆژانى جەژندا ڕاگەیەندرا

2019/08/07 | 11:50

(هەواڵ كوردستان)- بەرێوەبەری کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند، لە رۆژانی جەژندا پێدانی کارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتیان زیاد دەکریت.

ئومێد حەمە عەلی بەرێوەبەری کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێم ڕاگەیاندوە” لەماوەی چەند رۆژی رابردوو چەند گرفتێکمان هەبووە، بەڵام بەهەوڵی تیمەکانمان توانراوە ئەو کێشانەی کەهەبوون چارەسەربکرێن و لەئێستادا توانراوە دۆخەکە ئاسایی بکرێتەوە”.

باسى لەوەشکردوە، ماوەی چەند ڕۆژێکە بەهۆی بەرزبونەوەی پلەکانی گەرماوە 350مێگاوات خواست لەسەر زیادبوونی کارەبا زیادیکردووە، چەند تیمێکیش بەردەوام لەئەرکدان تابتوانرێت هەر گرفتێگ لەئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا لەبەنداوی دووکان و دەربەندیخاندا هەبێت چارەسەری بکەن.

ئاشکراشیکرد، لەئێستادا رۆژانە 15 کاتژمێر کارەبای نیشتمانی بەهاوڵاتیان دەدرێت کە کەمترە لە مانگی ڕابردوو، بەڵام لەرۆژانی جەژندا بەشێکی زۆری فەرمانگە حکومیەکان و دەزگا و دامەزراوەکان دەوامیان نییەو لەهەمانکاتدا بازاڕو ناوچە پیشەسازییەکان کار ناکەن، ئەوەش لۆدی سەر کارەبا کەمتردەکاتەوە و ئەو بڕە کارەبایەی بۆ ئەو شوێنانە دابیندەکرێت دەگەڕێندرێتەوە و بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەکرێت و بەردەوام لە هەواڵی زیادکردنی کاتژمێرەکانی کارەباین.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending