English | عربي

ئاسۆ مامه‌ند: بەپێی رێککەوتنی پارتی و یەکێتی ماوه‌ی دانانی پارێزگاری كه‌ركوك 45 رۆژه‌


ئاسۆ مامه‌ند: بەپێی رێککەوتنی پارتی و یەکێتی ماوه‌ی دانانی پارێزگاری كه‌ركوك 45 رۆژه‌

2019/08/07 | 12:45

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-ئاسۆ مامه‌ند، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی رایگه‌یاند، چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن له‌ رۆژانی داهاتودا كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌ نێوان لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ی یه‌كێتی و پارتی بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك له‌گه‌ڵ لیستی برایه‌تیی كه‌ركوك به‌ڕێوه‌بچێت و پرسی دانانی پارێزگاری كه‌ركوك ته‌وه‌رێكی ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ ده‌بێت.45 رۆژ وه‌ك سه‌قفی زه‌مه‌نی بۆ دانانی پارێزگاری كه‌ركوك دانراوه‌ 

ئاسۆ مامه‌ند، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی بە میدیای فەرمی حزبەکەی راگەیاندوە، "بەپێی رێكکه‌وتنی نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌ندازیار ته‌یب جه‌بار، كاندیدی لیستی برایه‌تیی كه‌ركوكه‌ بۆ پارێزگاری كه‌ركوك، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌ چوارچێوه‌ی رێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوانماندا كه‌ ئیمزاكراوه‌، 45 رۆژ وه‌ك سه‌قفی زه‌مه‌نی بۆ دانانی پارێزگاری كه‌ركوك دانراوه‌".هیوادارین رێكه‌وتنه‌كه‌ بچێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، چونکە له‌ كه‌ركوك له‌ به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق و پڕۆسه‌ی سه‌رژمێریی گشتیی دانیشتوانداین

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "هیوادارین رێكه‌وتنه‌كه‌ بچێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، چونکە له‌ كه‌ركوك له‌ به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق و پڕۆسه‌ی سه‌رژمێریی گشتیی دانیشتوانداین، بڕیاره‌ هه‌ردو پڕۆسه‌كه‌ له‌ ساڵی 2020دا به‌ڕێوه‌بچن، بۆیه‌ به‌پێویستی ده‌زانین پارێزگاری نوێی كه‌ركوك به‌زویی ده‌ستبه‌كار بێت".له‌باره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئـــه‌نجــومـــه‌نی پارێزگاكانیشه‌وه‌، ئاسۆ مامه‌ند وتی، "سه‌رنج و تێبینیمان له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی یاساكه‌ هه‌یه‌، بۆیه‌ داوا له‌ سه‌ركردایه‌تیی كورد و هه‌مو لایه‌نه‌كان له‌ كوردستان و عیراقیش ده‌كه‌ین كه‌ پێداچونه‌وه‌ به‌و یاسایه‌دا بكرێت".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending