English | عربي

ئەنجومەنى ناوەندی هەنگاوەکانی ئامادەکاری بەرەو بەستنی کۆنگرەی چوارەم بە ئەرێنی هەڵدەسەنگێنێت


ئەنجومەنى ناوەندی هەنگاوەکانی ئامادەکاری بەرەو بەستنی کۆنگرەی چوارەم بە ئەرێنی هەڵدەسەنگێنێت

2019/08/07 | 13:10

(هەواڵ كوردستان)- لە کۆبونەوەی سکرتاریەت و لێپسراوى کۆمسیۆنەکاندا ، دوای هەڵسەنگاندنی دۆخی ئێستای یەکێتى و ئەو کۆدەنگیەئۆرگانیە سەبارەت بە بەستنی کۆنگرە هاتۆتە ئاراوە ، هەڤاڵانی ئەنجومەنى ناوەندی هەنگاوەکانی ئۆرگانە پەیوەندی دارەکانی یەکێتی بە ئەرێنی هەڵدەسەنگێنێت ءدەستخۆشی لە مەکتەبی رێکخستن دەکات کە ئەوانیش رۆژی پێشنیار کراوی ئەنجومەنى ناوەندی بۆ بەستنی کۆنگرە کە رۆژی (21/11/2019) بە رۆژێکی گونجاو دەزانێت بۆیە ئێمە داوا لە ئەنجومەنى سەرکردایەتی دەکەین لە کۆبونەوەی داهاتویاندا بڕیار لەسەر دیاری کردنی رۆژی بەستنی کۆنگرەبدەن بە پێی ئەو ئەرکەی کە پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی بۆیانی دیاری کردووە، چونکە هیچ لەمپەرءو بەربەستێکی جدی لەبەردەم ئەنجامدانی کۆنگرە نەماوەء بەستنی کۆنگرە لە کۆتایی ئەمساڵدا بۆتە پێداویستیەکی گرنگء هەنوکەیی بۆ یەکێتی .

سەبارەت بە ئامادەکردنى ڕەشنووسى پرۆژەى پەیڕەویش کە بە پێى پەیڕەوى ناوخۆ ئەو ئەرکە لە سەر شانى ئەنجومەنى ناوەندیە هەڤاڵانى ئەنجومەنى ناوەندى سوپاسى سەرجەم ئەو ئۆرگان و هەڤاڵانە دەکات کە بە مەبەستى دەوڵەمەندکرنى پرۆژەکەى ئەنجومەنى ناوەندى ئەرکیان کێشاوە و کۆمەڵێک بیرۆکە وتێبینى و پێشنیاریان بۆ ئەنجومەنى ناوەندى ناردووە و داوا لە ئۆرگان و هەڤاڵانەش دەکەین کە هەر پرۆژەو پێشنیاروسەرنجێکیان هەیە بە زووترین کات بۆمان بنێرن چونکە لە دواى پشووەکانى جەژن دوا هەڵسەنگاندن و پێداچوونەوە بۆ ڕەشنوسی پرۆژە پەیڕەوى ناوخۆ دەکەین و لە کۆبوونەوەى فراواندا و لەدواى هەموارکردنى بە فەرمى جارێکى دیکە وێنەیەکى دەنێرین بۆ هەڤاڵان جێگرانى سکرتێرى گشتى ودەستەى کارگێڕى و ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و سەرکردایەتى و سەرجەم ئۆرگانەکانى دیکەى یەکێتى و پاشان دەبێتە پرۆژەى ئامادەکراوى فەرمى ئەنجومەنى ناوەندى بۆ بەردەم ئەندامانى کۆنگرەى چوارەم.

ئــــــــەنــــجومـــــــەنى نــــــاوەنـــــدی یەکێتی نیشتمانی کوردستان








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending