English | عربي

لەمساڵدا زیاتر لە ٢٠٢ هەزار پاسپۆرت لە هەرێم دەركراوە


لەمساڵدا زیاتر لە ٢٠٢ هەزار پاسپۆرت لە هەرێم دەركراوە

2019/08/07 | 15:25

(هەواڵ كوردستان)- خواستی دەرهێنانی پاسپۆرت لەلایەن هاوڵاتیانەوە ساڵ بە ساڵا لە زیادبووندایە و لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵیشدا زیاتر لە ٢٠٠ هەزار پاسپۆرت لە هەرێم دەركراوە.

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر ئاماری دەرهێنانی پاسپۆرتی لە هەرێم بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند: شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ لە سەرجەم پارێزگاكانی هەرێم ٢٠٢ هەزار و ٤٤٦ پاسپۆرت بۆ هاوڵاتیان دەركراوە، لەو ڕێژەیەش زۆرترین پاسپۆرت لە مانگی حوزەیراندا دەركراوە.

ئاشكراشیكردووە، لە شەش مانگی ڕابردوودا زۆرترین پاسپۆرت لە هەولێر دەركراوە و لە پلەی یەكەمدایە، بە پێی ئامارەكە ٨٩ هەزار و ٣٣٩ پاسپۆرت لەو پارێزگایە دەركراوە و سلێمانیش بە پلەی دووەم دێت و ٦٥ هەزار و ١١٧ پاسپۆرتی تێدا دەركراوە، لە پارێزگای دهۆكیش ٤٦ هەزار و ٧٨٤ پاسپۆرت بۆ هاوڵاتیان دەركراوە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending