English | عربي

له‌ دوو مانگی داهاتوودا بودجه‌ی 2020 ده‌گاته‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران


له‌ دوو مانگی داهاتوودا بودجه‌ی 2020 ده‌گاته‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران

2019/08/07 | 15:25

(هەواڵ كوردستان)- ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2020ی عیراق ده‌بێته‌ پرسێكی گه‌رم و به‌پێی لێدوانی ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش “پێویسته‌ له‌ دوو مانگی داهاتوودا پڕۆژه‌یاساكه‌ بگاته‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.” كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌رێم به‌رده‌وامه‌ شیروان میرزا ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق راگه‌یاند: به‌پێی یاسا پێویسته‌ له‌ مانگی ده‌ی هه‌موو ساڵێكدا، پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی عیراق له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ بگاته‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، بۆ ئه‌مساڵیش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌وكاته‌دا پڕۆژه‌یاساكه‌ بگاته‌ نوێنه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی پێش كۆتایی ئه‌مساڵ ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.

وتیشی: ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2020ی عیراق له‌كاتێكدایه‌ تائێستا هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ رێكه‌وتنی كۆتایی، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كانی نێوانیان به‌رده‌وامه‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند پێكهێنراوه‌.

راشیگه‌یاند: زۆر گرنگه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و عیراق بگه‌ن به‌ رێكه‌وتن.

هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كورد له‌ به‌غدا بكرێت په‌یوه‌ست به‌و بابه‌ته‌، دلێر عه‌بدولقادر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی خولی پێشووتری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران راگه‌یاند: یاسای بودجه‌ی 2019ی عیراق بڕگه‌یه‌كی باشی تێدایه‌ كه‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم تێكه‌ڵ به‌ كێشه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا نه‌كراوه‌، بۆیه‌ هیوادارین بۆ بودجه‌ی ساڵی داهاتووش هه‌مان بڕگه‌ دووباره‌ په‌سه‌ند بكرێته‌وه‌.

وتیشی: پێویسته‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌ماهه‌نگیی ته‌واو له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كورد له‌ به‌غدا بكات، بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه‌ به‌رگریی ته‌واو له‌ مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن.

چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نه‌وت و گاز پێویسته‌ سامان خه‌لیل ئابووریناس له‌باره‌ی پرسی ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2020ی عیراقه‌وه‌، «چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نه‌وت و گاز له‌نێوان به‌غدا و هه‌رێم» به‌پێویست ده‌زانێت و رایگه‌یاند: زۆر گرنگه‌ كێشه‌ی نه‌وت له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه‌ نه‌گه‌ڕێینه‌وه‌ خاڵی سه‌ره‌تا و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending