English | عربي

"بۆشایی ئەمنی لە شنگال دروستبوە" دیندار زێباری: دامودەزگا شەرعییەکانی شنگال نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە



2019/08/07 | 15:25

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان رایگەیاند، دامودەزگا شەرعییەکانی شنگال نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە ئەوەش بوەتەهۆی دروستبونی بۆشاییەکی ئەمنی و ئیداری و گەڕانەوەی ئاوارەکان.پێشوازی لەو داوایەی نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ عێراق دەکەین، سەبارەت بە ئاسایی کردنەوەی رەوشی شنگال 

دیندار زێباری، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ خەندان نێردراوە رایگەیاندوە، پێشوازی لەو داوایەی نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ عێراق دەکەن، سەبارەت بە ئاسایی کردنەوەی رەوشی شنگال و ناوچە کوردستانییەکانی دیکەی دەرەوەی سنوری هەرێم، سەرەڕای ئازادکردنەوەی ئەم ناوچانە تا ئێستا دانیشتوانەکەی ناتوانن بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان، بەهۆی ناسەقامگیری ئەو ناوچانە و نەبونی خزمەتگوزاری پێویستی رۆژانە.سەبارەت بە جێبەجێ کردنی ماددەی 140ی دەستوری هەمیشەیی عێراق، دیندار زێباری دەڵێت، "لە دوای رزگارکردنی ئەو ناوچانەی کە تیرۆریستانی داعش دەستیان بەسەردا گرتبو، رەوشی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی سنوری هەرێم کە بەشی هەرەزۆری دەکەونە چوارچێوەی ناوچەکانی ماددەی 140 دایە وەک پێویست ئاسایی نەبوەتەوە.ئەم ناوچانە روبەڕوی وێرانکارییەکی زۆر بونەوە، سەرەڕای تێکدانیان لە لایەن داعش بەشێک لە خانوەکانیان تا ئێستا بە تەواوی لەو مین و تەقەمەنیانە پاک نەکراونەتەوە

 

رێکخەرى راسپاردە نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە نەگەڕانەوەی خەڵکی ئەم ناوچانە بەتایبەتی لە دەشتی نەینەوا وتی، "ئەم ناوچانە روبەڕوی وێرانکارییەکی زۆر بونەوە، سەرەڕای تێکدانیان لە لایەن داعش بەشێک لە خانوەکانیان تا ئێستا بە تەواوی لەو مین و تەقەمەنیانە پاک نەکراونەتەوە کە داعش لە دوای خۆی جێی هێشتون و زیانی گیانیشی بەدوای خۆیدا هێناوە، بۆیە ئەو وێرانکارییەی بەسەر شنگالدا هات".دامودەزگا شەرعییەکانی شنگال نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە ئەمەش بوەتە هۆی دروستبونی بۆشاییەکی ئەمنی و ئیداری

 

وتیشی، لە لایەکی دیکەوە دامودەزگا شەرعییەکانی شنگال نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە ئەمەش بوەتە هۆی دروستبونی بۆشاییەکی ئەمنی و ئیداری و کۆسپێکی گەورەی دروستکردوە لەبەردەم ئاوەدان کردنەوەی شارەکە و گەڕانەوەی دانیشتوانەکەی و نیگەرانییەکی زۆری هاوڵاتیانی لێکەوتوەتەوە بە هەمو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending