English | عربي

سکرتێری یەکێتیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان: مەسرور بارزانی جەژنی ئێمەی کرد بە دوو جەژن


سکرتێری یەکێتیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان: مەسرور بارزانی جەژنی ئێمەی کرد بە دوو جەژن

2019/08/07 | 19:50

(هەواڵ كوردستان)- "سەرۆکی حکوومەتی هەرێم بەڵێنەکەی خۆی بەجێگەیاند"

سکرتێری یەکێتیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی کوردستان، ڕاگەیاند، بڕیارەکەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ گەڕاندنەوەی مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دڵی ھەزارانی لە ئێمە خۆشکردووە و ھەموومان سوپاسی ئەو ھەڵوێستە جوامێرانەی سەرۆکی حکوومەت دەکەین.

سامان حوسێن، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند،: "بڕیارەکەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بڕیارێکی گرنگ بووە و ئافەرین بۆ مەسرور بارزانی کە لەم کاتەدا ھەستیارەدا ئەو بڕیارە بوێرانەی دا بۆ ئەوەی مووچەی کەمئەندامان بگەڕێتەوە".

 

گوتیشی: "سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لەکاتی مەراسیمی سوێندخواردنەکەیدا بۆ یەکەمجار داکۆکی لەمافی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان کرد و جەختی لەوە کردەوە کە دەبێ ژیانی خاوەنپێداوستیە تایبەتەکان شایستە بێت گرنگیان پێ بدرێت، بێگومان مەسرور بارزانی خاوەنی بەڵێنەکانی خۆیەتی کە لە پەرلەمانی کوردستان، بڕگە بە بڕگە خوێندنەوەی بۆ کرد".

 

ئاماژەی بە ئەوەش دا"بڕیارەکەی مەسرور بارزانی، دڵخۆشییەکی زۆری خستووەتە ناو دڵی چینی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانەوە، ئێستا جەژنی ئێمە بوو بە دوو جەژن چونکە ھەموو چاوەڕێی گەڕانەوەی مووچەکانیان دەکرد".

ئەمڕۆ چوارشەممە ٧⁄٨⁄٢٠١٩ ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووە و لە کۆبوونەوەکەشدا سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا مووچەی 13 هەزار خاوەن پێداویستی تایبەت بگەڕێنێتەوە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending