English | عربي

حكومەتی هەرێمی كوردستان پشوی جەژنی راگەیاند


حكومەتی هەرێمی كوردستان پشوی جەژنی راگەیاند

2019/08/07 | 22:05

(هەواڵ كوردستان)- خەندان-حكومەتی هەرێمی كوردستان رۆژانی پشوی جەژنی قوربانی راگەیاند و پیرۆزبایی جەژنیشی ئاراستەی سەرجەم هاوڵاتیانی هەرێم وجیهان كرد.

ماوەی پێنج رۆژ پشوی فەرمیە

جوتیار عادل، وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە "لە رۆژی یەكشەممەی داهاتوەوە رێكەوتی 11ی ئاب، تا رێكەوتی 15ی ئاب بۆ ماوەی پێنج رۆژ لە گشت فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان پشوی فەرمیە".هاوكات لە راگەیەندراوەكەدا وتەبێژی حكومەتی هەرێم پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی هەرێمی کوردستان بە تایبەت وعێراق وجیهان بەگشتی كردوە.دەقی راگەیەندراوەكە:

ئاگاداریه‌ک لە وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزبەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆز، پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی هەرێمی کوردستان بە تایبەت وعێراق وجیهان بەگشتی دەکەین.بەو بۆنەیەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی رادەگەینێت لە رۆژی یەکشەمەوە  رێکكەوتی 11/8/2019 تا رۆژی  پێنجشەمە رێکكەوتی 15/8/2019 لە گشت فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.جوتیار عادلوتەبێژی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending