English | عربي

بەوێنە.. لە چۆمان دوو ناوچەی كشتوكاڵی لە مین و تەقەمەنی پاك دەكرێنەوە


بەوێنە.. لە چۆمان دوو ناوچەی كشتوكاڵی لە مین و تەقەمەنی پاك دەكرێنەوە

2019/08/08 | 08:55

(هەواڵ كوردستان)-

هەردوو تیمی (مینلابەری دەستی و میكانیكی)، لە گوندی "كانی سپی"ی سەر بە شارۆچكەی چۆمان، دوو كێڵگەی مەترسیدار لە ناوچەیەكی كشتوكاڵی لە مین و تەقەمەنییەكان پاك دەكەنەوە.

 

زێبار خالید، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەباری مینی هەولێر، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "دوو تیمی (مینلابەری دەستی و میكانیكی)، لە گوندی "كانی سپی"ی سەر بە شارۆچكەی چۆمان، كاری پاكسازی مین و تەقەكەنییەكان ئەنجام دەدەن، ئەو دوو كێلگە مینەی کە ئێستا كارییان تێدا دەكرێت، زۆر مەترسیدارن و لە رابردوودا ژمارەیەك زۆر هاووڵاتی لەو ناوچەیە بوونەتە قوربانی و لەلایەن تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی كاروباری مینی هەولێرەوە ڕووبەرێكی زۆرو بەرفراوان لەو كێلگە مینانە پاك كراونەتەوە و كارەكانیان لە قۆناغی كۆتاییدایە".

 

گوتیشی: "بە پاكکردنەوەی ئەم دوو كیڵگە مینە لە ناوچەكەیە، وێڕای ئەوەی مەترسی لەسەر ژیانی هاووڵاتییانی ناوچەكە نامێنێت، لە هەمان كاتیشدا جووتیاران دەتوانن بۆ مەبەستی كشتوكاڵی و ئاژەڵداری بەكاریان بهێنن و سوودی لێوەربگرن".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending