English | عربي

لێژنەیەكی هاوبەشی پارتی و یەكێتی لەگەڵ لایەنەکانی نێو لیستی برایەتی كۆ دەبنەوە


لێژنەیەكی هاوبەشی پارتی و یەكێتی لەگەڵ لایەنەکانی نێو لیستی برایەتی كۆ دەبنەوە

2019/08/08 | 11:50

(هەواڵ كوردستان)-

بەرپرسێكی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشكرای کرد، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٨ی٨ی٢٠١٩ لێژنە هاوبەشەكەی پارتی و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە هەولێر بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی كەركووك، سێ كۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان، ئەنجام دەدەن.

 

د.

محەمەد خورشید، بەرپرسی لقی ٣ی پارتی لە كەركووك بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”ئەمڕۆ پێنجشەممە ٨٨٢٠١٩ لێژنە هاوبەشەكەی یەكێتی و پارتی، كە لە ڕێككەوتنی نێوانیان لە ١١٧٢٠١٩ پێكهێنرا، لەگەڵ لایەنەكانی پارتی و یەكێتی و یەكگرتوو كە لیستی برایەتییان پێكهێناوە، بە جیا كۆ دەبنەوە، واتە سێ كۆبوونەوەی جیاواز لە هەولێر ئەنجام دەدرێت“.

 

د.

محەمەد خورشید گوتیشی: "ئەگەر لە كۆبوونەوەكاندا گەیشتنە ئەنجامێك، دواتر هەمان لێژنە لەگەڵ لیستی برایەتی كۆ دەبێتەوە، بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەسەر كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك و دانانی پارێزگارێك بكەن".

 

بەرپرسی لقی ٣ی پارتی لە كەركووك ئەوەشی خستە ڕوو: "كۆبوونەوەكانی داهاتوو بەپێی بارودۆخ و جێگە و ڕێگەی دێتە پێشەوە لەگەڵ لیستی برایەتی و نەتەوە و پێكهاتەكانی دیكە ئەنجام دەدرێت، دواتر هەموو لایەك ڕێككەوتن لەسەر ئەوە دەكەن كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك لە كوێ ئەنجام بدرێت".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending