English | عربي

بێگەرد تاڵەبانی: دەمانەوێت لە پاڵ نەوتدا كشتوكاڵ بكەینە كۆڵەكەی زێڕینی ژێرخانی ئابوری


بێگەرد تاڵەبانی: دەمانەوێت لە پاڵ نەوتدا كشتوكاڵ بكەینە كۆڵەكەی زێڕینی ژێرخانی ئابوری

2019/08/08 | 11:50

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، دەیانەوێت لە پاڵ نەوت كشتوكاڵ بكەنە كۆڵەكەی زێڕینی ژێرخانی ئابوری ھەرێمی كوردستان.زەمینەیەكی لەبار ھەیە بۆ كشتوكاڵ، ئەوەش وایكردوە كابینەی نۆیەم  لە كارنامەی خۆیدا ئاماژەیەكی گرنگ و رون بدات بە سەرچاوەی جێگرەوەی نەوتبێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی ھەرێمی كوردستان لە وتارێکدا لە كۆنفرانسێكی تایبەت بە كشتوكاڵ  لە ھەولێر رایگەیاند، "لە ئەنجامی شەڕو سیاسەتی دوژمنکارانەو سیاسەتی وێرانەکارانەی رژێمی پێشو کەرتی کشتوکاڵ بەمەبەست بە تەواوی وێراکرا".ئاماژەی بەوەشکرد، "وێرانکردنی کەرتی کشتوکاڵی کوردستان لە راگواستنی گوندنیشنەکانمان لە ناوچە هاوسنورەکان لەگەڵ تورکیا و ئێران دەستپێدەکات کە زیانێکی زۆر بە کەرتی کشتوکاڵ گەیشتوە، بەتایبەت لە بواری هەنگەوانی، باخداری، سامانی ئاژەڵ".دەمانەوێت لە پاڵ نەوتدا كشتوكاڵ بكەینە كۆڵەكەی زێڕینی ژێرخانی ئابوری وڵاتەكەمان 

 

بێگەرد تاڵەبانی وتیشی، "دەمانەوێت لە پاڵ نەوتدا كشتوكاڵ بكەینە كۆڵەكەی زێڕینی ژێرخانی ئابوری وڵاتەكەمان و زەمینەیەكی لەبار ھەیە بۆ كشتوكاڵ كە بە نەوتی ھەمیشەیی ناودەبرێت، ئەوەش وایكردوە كابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە كارنامەی خۆیدا ئاماژەیەكی گرنگ و رون بدات بە سەرچاوەی جێگرەوەی نەوت، كە كشتوكاڵ یەكێكە لەو سەرچاوە گرنگانە حكومەت دەیەوێت بۆ ژێرخانی ئابوری ھەرێمی كوردستان پشتی پێ ببەستێ".دڵنیاین كە بە ھەمو تواناوە ھاوكار دەبن، بۆ پێشخستنی ھەوڵەكان لەپێناو بوژاندنەوەی كەرتی كشتوكاڵئەوەشی خستەڕو، "لە ماوەی دەستبەكاربونم لە پۆستی وەزیری كشتوكاڵ زۆر بە رونی ھەستمان بە تێڕوانینی ئەرێنی كاك مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان و كاك قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی ھەرێم كردوە، بۆ پەرەپێدانی كەرتی كشتوكاڵ، دڵنیاین كە بە ھەمو تواناوە ھاوكار دەبن، بۆ پێشخستنی ھەوڵەكان لەپێناو بوژاندنەوەی كەرتی كشتوكاڵ".بەھۆی شەڕی دراوسێكان لە ناوچە سنورییەكان زیانی زۆر بە رەزوباخ و كشتوكاڵی ھەرێمی كوردستان كەوتوە

 

تاڵەبانی رونیکردەوە، "بەھۆی شەڕی دراوسێكان لە ناوچە سنورییەكان زیانی زۆر بە رەزوباخ و كشتوكاڵی ھەرێمی كوردستان كەوتوە، جگە لەوەش لەكاتی پێگەیشتنی بەروبومی جوتیارانی ھەرێمی كوردستان نرخی بەرھەمە ناوخۆییەكان ھەرزان دەبێت".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending