"مووچه‌ی خانه‌نشینیی پله باڵاكان له لیوا به‌ره‌و سه‌ره‌وه كه‌م ده‌كرێته‌وه"
هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان گوتی، ئێمه ڕاپۆرتی خۆمان له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای چاكسازی ته‌واو كردووه و مووچه‌ی پێشمه‌رگه كه‌م ناكرێته‌وه. ته‌نیا مووچه‌ی خانه‌نشینیی پله باڵاكان له پله‌ی لیوا به‌ره‌و سه‌ره‌وه كه‌م ده‌كرێته‌وه، ئه‌ویش به چه‌ند مه‌رجێك.
ئه‌ندامی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌عید هه‌ركی، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "دوای میوانداریكردنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای چاكسازییەوە ڕاپۆرتی خۆمان ئاماده كرد و پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانمان كردووه و پڕۆژه‌كه له لایه‌ن حكوومه‌تەوە زۆر باش ئاماده كراوه و تێبینیی وامان له‌سه‌ری نه‌بوو، چونكه زۆری دادپه‌روه‌ری تێدایه، بۆیه هیچ گۆڕانكاریمان تێدا نه‌كرد."
سه‌عید هەركی گوتیشی: "له‌و پڕۆژهیەدا مووچه‌ی پێشمه‌رگه كه‌م ناكرێته‌وه، ته‌نیا مووچه پله باڵاكان كه له پله‌ی لیوا بۆ سهرهوەن، مووچه‌یان كه‌م ده‌كرێتەوە، ئه‌ویش به چه‌ند مه‌رجێك، ئهوانەی به نایاسایی خانه‌نشین كرابن، یاخود خزمه‌تیان وه‌كو پێویست نه‌بێت، ئه‌مه‌ش ته‌نیا مووچه‌ی خانه‌نشینییه، چونكه پڕۆژه‌كە تایبه‌ته به مووچه‌ی خانه‌نشینی."
بڵند ئیبراهیم