English | عربي

هاتوچۆى هه‌ڵه‌بجه‌ ئاگادارییه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌


هاتوچۆى هه‌ڵه‌بجه‌ ئاگادارییه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌

2019/08/08 | 12:25

(هەواڵ كوردستان)-

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ڵه‌بجه‌، ئاگادارییه‌كى بۆ دووكاندار و كاسبكارانى سنوورى پارێزگاكه‌ بڵاو كرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 8/8/2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ڵه‌بجه‌ ئاگادارییه‌كى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "لەلایەن هەندێک لە دووکاندار و کاسبکارانەوە بووەتە جێی سەرنج و ڕەخنەی شۆفێران و هاووڵاتییان، كه‌ ئاسن و ویلی ئۆتۆمبێل بەبێ ئاگادارکردنەوەی لایەنی پەیوەنیدار لەجێی تابلۆ و هێماکانی هاتوچۆ داده‌نێن و ڕێگری لە ڕاوەستانی کاتیی ئۆتۆمبێل ده‌گرن".

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌: "ئەو شەقامانە موڵکی گشتین، پێویستە بۆ خزمەت و بەرژەوەندیی گشتی بەکار بهێنرێن، نه‌وه‌كوو لەلایەن پیشەوەرێکەوە داگیر بکرێن".

هاتوچۆى هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ ڕوو: "کاتێک کە شۆفێرێک کارێکی بەپەلە و کاتی هەیە، یاسا ڕێگای پێ دەدات کە ئۆتۆمبێلەکەی بۆ ماوەیەکی کاتی 2 تا 3 خوله‌ك ئیشاره‌تى چواری کار پێ بکات و پرسی کارمەندی هاتوچۆ بکات ڕایبگرێت، ئاسانکاری بۆ بکرێت بۆ ڕاوەســتان، بەڵام کە شەقامەکە داگیر کرابوو، ناچار هەنێک جار لەتەنیشتئەم تابلۆیانەوە ڕایدەگرێت و لۆد و قەرەباڵغیی زیاتر لەسەر شەقامەکە دروست ده‌بێت، هه‌روه‌ها گرفت بۆ هاتوچۆ زیاتر دەبێت".

هاتوچۆى هه‌ڵه‌بجه‌ باسى له‌وه‌ش كردووه‌، پێویستە زۆر بەزوویی ئەم کارە نایاساییە کۆتایـی پێ بهێنرێت و ڕێگا بدرێت کە ئەفسەر و کارمەندانی هاتوچۆ کاری یاسایی خۆیان بکەن.

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending