English | عربي

زانیاری له‌باره‌ى كۆنسێرته‌كه‌ی ماهیر زه‌ین له‌ هه‌ولێر بڵاو ده‌كرێته‌وه‌


زانیاری له‌باره‌ى كۆنسێرته‌كه‌ی ماهیر زه‌ین له‌ هه‌ولێر بڵاو ده‌كرێته‌وه‌

2019/08/08 | 13:30

(هەواڵ كوردستان)-

 

ماهیر زه‌ین، هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی ئایینی، كۆنسێرتێكی جه‌ماوه‌ری له‌ هه‌ولێر ساز ده‌كات.

كاتژمێر 6 و 30 خوله‌كی ئێواره‌ی 2019/8/30، ماهیر زه‌ین، له‌ یاریگای شه‌هید فره‌نسۆ هه‌ریری، كۆنسێرتێكی جه‌ماوه‌ری ساز ده‌كات، بڕیار وایه‌ ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ له‌گه‌ڵ گرووپی میوزیكی تایبه‌تیی خۆی، چه‌ند سروود و گۆرانییه‌كی نوێ پێشكه‌شی ئاماده‌بوان بكه‌ن.

ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ تا ئێستا له‌ هه‌ژماره‌ تایبه‌تییه‌كانی خۆی، له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا هیچ په‌یام و زانیارییه‌كی له‌باره‌ی كۆنسێرته‌كه‌ی هه‌ولێری ئاشكرا نه‌كردووه‌، به‌ڵام ئه‌و كۆمپانیایه‌ی كه‌ ماهیر ده‌هێنێت بۆ هه‌ولێر، چه‌ند زانیارییه‌كی له‌مباره‌یه‌وه‌ بڵاو كردووه‌ته‌وه‌.

ماهیر زه‌ین وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی ئایینیی جیهانی ناوبانگی په‌یدا كرد، له‌ زۆرێك له‌ وڵاتان كۆنسێرتی جه‌ماوه‌ری ساز كردووه‌، خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و سروودی ئایینییه‌، ڤیدیۆیه‌كانی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بینه‌رێكی زۆریان هه‌یه‌.

 

 

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending