English | عربي

نه‌وزاد هادی: ئارامی و ئاوه‌دانیی هه‌ولێر گه‌شتیاری زۆر بۆ خۆی ڕاده‌کێشێت


نه‌وزاد هادی: ئارامی و ئاوه‌دانیی هه‌ولێر گه‌شتیاری زۆر بۆ خۆی ڕاده‌کێشێت

2019/08/08 | 13:30

(هەواڵ كوردستان)-

 

پارێزگاری هه‌ولێر په‌یامی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ى هاووڵاتییانى هه‌ولێر ده‌کات و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، هه‌موو ئاماده‌کارییه‌ک بۆ ڕۆژانی جه‌ژن ده‌که‌ن.

نه‌وزاد هادی، پارێزگاری هه‌ولێر به‌ (باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند: "پیرۆزبایی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز له‌ خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ و خه‌ڵکی قاره‌مانی هه‌ولێر ده‌که‌ین، ده‌زگاکانی ئه‌منی و ئیداری ته‌ندروستی و ژینگه‌یی له‌ڕۆژانی جه‌ژن له‌ خزمه‌تی هاووڵاتییان ده‌بن، به‌ حوکمی ئه‌وه‌ی گه‌شتیارێکی زۆر ڕوو له‌ هه‌ولێر ده‌که‌ن، ده‌بێت هۆتێل و چێشتخانه‌کان به‌ ئه‌رکی خۆیان هه‌ڵبستن تا جه‌ژنێکی ئارام و خۆش به‌رێ بکه‌ین".

گوتیشى: "ڕێنمایی ده‌رچووه‌ که‌ ده‌بێت چێشتخانه‌كان کراوه‌ بن و ده‌بێت خه‌ڵکیش پابه‌ندی ڕێنماییه‌کان بن و نه‌چنه‌ شوێنی مه‌ترسیدار".

پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: "ئارامی و ئاوه‌دانیی هه‌ولێر، گه‌شتیاری زۆر بۆ خۆی ڕاده‌کێشێت و یه‌کێکه‌ له‌ شاره‌ هه‌ره‌ پێشکه‌وتووه‌کان له‌سه‌ر ئاستى عێراق".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending