لە ھەولێر قەدەغەی ھاتووچۆ كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە
دیجیتاڵ میدیای سپێده
قەدەغەی ھاتووچۆ لە سنووری پارێزگای ھەولێر كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە و ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت.
بەھۆی بڵابوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی ڤایرۆسی كۆرۆنا ژووری ئۆپەراسیۆنه‌كانی پارێزگای ھەولێر بڕیاریدا لە ئەمڕۆوە تا 4/7/2020 ھاتووچۆ قەدەغە بكرێت.
بەپێی بڕیارەكەی ژووری ئۆپەراسیۆنی ھەولێر، رێگە دەدرێت بە كرانەوە و كاركردنی ئەم شوێنانە:. نانه‌واخانه‌كان، ماركێتی گه‌ڕه‌كه‌كان، دوكانی سه‌وزه و میوه‌فرۆشی، عه‌لوه، ئۆتۆمبێلی دابینكردنی كه‌لوپه‌لی ماركێته‌كان، ئۆتۆمبێلی گه‌یاندنی ده‌رمان، ده‌رمانخانه‌ی ئێشكگر، ئۆتۆمبێلی فرۆشتنی غازی ماڵان، كۆمپانیای په‌یوه‌ندی، تانكه‌ری گازی مۆلیده، كۆمپانیای خۆراك".
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر راگەیاندووه: دوای كاتژمێر 12ی شەو ھاتووچۆ ئاسایی دەبێت، ئەو ھاووڵاتییانەی سەفەر و ئیشوكاریان ھەیە دەتوانن ھاتووچۆ بكەن.
تا دێت ژماره‌ی توشبووان له هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و زیادبوون ده‌چێت و دواین ئاماریش ئێستا 3 ھەزار و 811 تووشبووی كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌كانی ھەرێمی كوردستانن و رۆژانه ژماره‌یه‌ك توشبوو به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن.