هەواڵی کوردستان ئێستا

لە ھەولێر قەدەغەی ھاتووچۆ كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە

لە ھەولێر  قەدەغەی ھاتووچۆ كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە
لە ھەولێر قەدەغەی ھاتووچۆ كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە

2020-06-30 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌


قەدەغەی ھاتووچۆ لە سنووری پارێزگای ھەولێر كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە و ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت.

بەھۆی بڵابوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی ڤایرۆسی كۆرۆنا ژووری ئۆپەراسیۆنه‌كانی پارێزگای ھەولێر بڕیاریدا لە ئەمڕۆوە تا 4/7/2020 ھاتووچۆ قەدەغە بكرێت.

بەپێی بڕیارەكەی ژووری ئۆپەراسیۆنی ھەولێر، رێگە دەدرێت بە كرانەوە و كاركردنی ئەم شوێنانە:. نانه‌واخانه‌كان، ماركێتی گه‌ڕه‌كه‌كان، دوكانی سه‌وزه‌ و میوه‌فرۆشی، عه‌لوه‌، ئۆتۆمبێلی دابینكردنی كه‌لوپه‌لی ماركێته‌كان، ئۆتۆمبێلی گه‌یاندنی ده‌رمان، ده‌رمانخانه‌ی ئێشكگر، ئۆتۆمبێلی فرۆشتنی غازی ماڵان، كۆمپانیای په‌یوه‌ندی، تانكه‌ری گازی مۆلیده‌، كۆمپانیای خۆراك".

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر راگەیاندووه‌: دوای كاتژمێر 12ی شەو ھاتووچۆ ئاسایی دەبێت، ئەو ھاووڵاتییانەی سەفەر و ئیشوكاریان ھەیە دەتوانن ھاتووچۆ بكەن.
تا دێت ژماره‌ی توشبووان له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و زیادبوون ده‌چێت و دواین ئاماریش ئێستا‌ 3 ھەزار و 811 تووشبووی كۆرۆنا له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی ھەرێمی كوردستانن و رۆژانه‌ ژماره‌یه‌ك توشبوو به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن.