English | عربي

خانه‌قین.. هاتوچۆكردن به‌ ماتۆڕسكیل قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت


خانه‌قین.. هاتوچۆكردن به‌ ماتۆڕسكیل قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت

2019/08/09 | 14:45

(هەواڵ كوردستان)-

قایمقامییه‌تى قه‌زاى خانه‌قین ڕایده‌گه‌یه‌نێت له‌ ڕۆژانى جه‌ژنى قورباندا هاتوچۆكردنى هاووڵاتیان به‌ ماتۆڕسكیل قه‌ده‌غه‌یه‌ و داوا له‌ هاووڵاتیانیش ده‌كات له‌كاتى بینینى هه‌ر حاڵه‌تێكى گوماناوى په‌یوه‌ندى به‌ پۆلیسی شاره‌كه‌وه‌ بكه‌ن.

 

قایمقامییه‌تى قه‌زاى خانه‌قین، له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كى بۆ (باسنیوز) نێردراوه‌، ڕایگه‌یاندووه‌ "به‌مه‌به‌ستى پاراستنى سه‌روماڵى هاووڵاتیان، قایمقامیه‌تى قه‌زاى خانه‌قین بڕیاریداوه‌ به‌ قه‌ده‌غه‌كردنى هاتوچۆكردن به‌ هه‌موو جۆره‌كانی ماتۆڕسكیل له‌ڕۆژانى جه‌ژنى قورباندا".

 

به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ "پشووى جه‌ژن له‌ ڕۆژى 11 تا 15/8/2019 ده‌خایه‌نێت و سه‌رجه‌م داموده‌زگا حكوومییه‌كانى میلاكى كوردستان و عێراقیش ده‌گرێته‌وه‌".

 

قایمقامییه‌تى خانه‌قین داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كات "له‌كاتى بینینى هه‌ر حاڵه‌تێكى گوماناوى له‌سنووره‌كه‌دا په‌یوه‌ندى بكه‌ن به‌ژماره‌ 07708701617 ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی خانه‌قین".

 

شارى خانه‌قین /155 كیلۆمه‌تر باكورى خۆرهه‌ڵاتى به‌عقوبه‌/ یه‌كێكه‌ له‌ناوچه‌ كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم، له‌پاش پرۆسه‌ى ناسراو به‌ "ئازادى عێراق" زۆرینه‌ى داموده‌زگاكانى له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌برێت، له‌پاش ڕووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى 2017، دۆسیه‌ى ئه‌منى شاره‌كه‌ كه‌وته‌ ده‌ست هێزه‌ عێراقییه‌كان و حه‌شدى شه‌عبی.

 

ئه‌نجومه‌نى قه‌زاى خانه‌قین به‌پێى بڕیارى ژماره‌ 131 له‌ ڕۆژى 21/8/2006 به‌كۆى ده‌نگى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ له‌ كورد و عه‌ره‌ب ‌و توركمان بڕیاریاندا خانه‌قین بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان.

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending