English | عربي

پێشمه‌رگه‌ و ئیداره‌ى شاری كفری پلانێكى ئه‌منى بۆ پاراستنى سنووره‌كه‌ داده‌نێن


پێشمه‌رگه‌ و ئیداره‌ى شاری كفری پلانێكى ئه‌منى بۆ پاراستنى سنووره‌كه‌ داده‌نێن

2019/08/09 | 20:45

(هەواڵ كوردستان)-

قایمقامیه‌تى قه‌زاى كفرى دانانى پلانێكى ئه‌منی به‌ هاوبه‌شی هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ و ده‌زگا ئه‌منیەكان بۆ پاراستنى سنووره‌كه‌ له‌ هه‌ر حاڵه‌تێكى نه‌خوازراو ڕاگه‌یاند.

قایمقامیه‌تى قه‌زاى كفرى له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كى بۆ (باسنیوز) نێردراوه‌، ڕایگه‌یاندووه‌ له‌ دیوانى قایمقامیه‌تى قه‌زاى كفرى به‌ سه‌رپه‌رشتى قایمقامى قه‌زاى كفرى و ئاماده‌بوونى فه‌رمانده‌یه‌كى پێشمه‌رگه‌ و ده‌زگا ئه‌منی و خزمه‌تگوزارییه‌كانى قه‌زاكه‌، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ دانانى پلانێكى ئه‌منى هاوبه‌ش به‌ڕێوه‌چوو".

به‌ پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، ته‌وه‌ره‌كانى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بریتى بووه‌ له‌ گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنى پێویست له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌وە به‌ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى ده‌زگا ئه‌منیه‌كان و دانانى پلانێكى ئه‌منى بۆ به‌هێزكردن و پاراستنى سنووره‌كه‌ له‌هه‌ر حاڵه‌تێكى نه‌خوازراو.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌ هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پلانى ئه‌منى ڕۆژانى جه‌ژنى قوربانیش دانراوه‌ كه‌ هه‌ر داموده‌زگایه‌كى خزمه‌تگوزاری و ئه‌منى پلانى تایبه‌تى خۆیان هه‌بووه‌ و به‌پێى دیاریكردنى ئه‌ركه‌كانیان تا كۆتا ڕۆژى جه‌ژنى قوربان له‌ خزمه‌ت هاووڵاتیاندا ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ى كه‌شێكى ئارام بۆ هاووڵاتیان بڕه‌خسێنن.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending