English | عربي

هه‌ولێر... له‌ رووداوێكى هاتوچۆدا دوو كه‌س بوونه‌ قوربانى


هه‌ولێر... له‌ رووداوێكى هاتوچۆدا دوو كه‌س بوونه‌ قوربانى

2019/08/09 | 22:25

(هەواڵ كوردستان)-

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی له‌ رووداوێكى هاتوچۆدا له‌سه‌ر رێگاى سه‌ره‌كیی هه‌ولێر - گه‌زنه‌، به‌ هۆى وه‌رگه‌ڕانى ئۆتۆمبێلێك كه‌سێك كه‌ شۆفێرى ئۆتۆمبێله‌كه‌ بووه‌ گیانى له‌ده‌ست دا و سه‌رنشینێكیش بریندار بووه‌.

عه‌لى په‌رپیتانى كه‌ ناسیاوى قوربانیه‌كه‌یه‌ به‌ (باسنیوز)ى راگه‌یاند "كاتژمێر 3ى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 9/8/2019 له‌سه‌ر رێگه‌ى سه‌ره‌كیی هه‌ولێر - گه‌زنه‌ و له‌ نزیك گوندى داره‌به‌ن ئۆتۆمبێلێك له‌ جۆرى پیك ئه‌پ نیسان وه‌رگه‌ڕا، له‌ ئاكامدا شۆفێرى ئۆتۆمبێله‌كه‌ گیانى له‌دەست دا و سه‌رنشینێكیش بریندار بوو".

هەروەها رایگه‌یاند "ئه‌و دوو گه‌نجه‌ جوتیارن و دانیشتووى گوندى داره‌به‌نن، دواى كێڵانى زه‌ویه‌كانیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ماڵه‌وه‌، به‌ڵام له‌ ڕێگا ئۆتۆمبێله‌كه‌یان وه‌رگه‌ڕاوه‌ و ده‌ستبه‌جێ شۆفێره‌كه‌ گیانى له‌دەست داوه‌ و سه‌رنشینه‌كه‌ش بریندار بووه‌، ئه‌و گه‌نجه‌ى گیانى له‌ده‌ست داوه‌ ناوى محه‌مه‌د یاسینه‌ و ته‌مه‌نى 25 ساڵه‌، سه‌رنشینه‌كه‌ش كه‌ هاوڕێیه‌تى ناوى هونه‌ره‌، ئێستە له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌ به‌ مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ری".

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending