English | عربي

عادل عەبدولمەهدی پەیامێک لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان بڵاو دەکاتەوە


عادل عەبدولمەهدی پەیامێک لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان بڵاو دەکاتەوە

2019/08/10 | 11:25

(هەواڵ كوردستان)-

سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیامێک لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بڵاو دەکاتەوە.

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق  لە وەڵامی رۆژنامەنووساندا، رایگەیاندووە، شتێکی گرنگە بەشێک لە گەل لە بارودۆخێکی باشدا بژیت، وەک ئاماژەیەک بۆ ژیانی خەڵکی کوردستان، کە لە رووەکانی ئاسایش، سەقامگیری و کارکردنەوە زۆر باشتر لە گەلی عێراق دەژیت.

عادل عەبدولمەهدی هەروەها رایگەیاندووە، ئەو کاتەی گەلی کوردستان شەڕی لە دژی رژێمی بەعس دەکرد، کەس ئەو قسانەی نە دەکرد، کە گەلی کوردستان لەسەر حیسابی عێراق دەژیت.

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بە بڕینی بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی عێراق بە بەهای 250 هەزار بەرمیلی رۆژانە کردووە، ئەگەر هەرێمیکوردستان پابەند نەبێ بە رادەستکردنی ئەو بڕە بە عێراق.

عادل عەبدولمەهدی هاوکات دڵنیایی داوەتە فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، کە ئەگەر هەرێمی کوردستان پابەندی یاسای بودجەش نەبێ، ئەوا مووچەی خەڵکی کوردستان نابڕدرێ، بەڵکو لە خەرجییەکانی دیکەی حکوومەت دەبڕێت.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending