مه‌ترسی شه‌پۆلی دووه‌می كۆرۆنا، كاریگه‌ری نه‌رێنیی له‌سه‌ر داخوازی نه‌وت دروستكردووه
دیجیتاڵ میدیای سپێده
نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا به 41 دۆلار و 62 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
دوێنێ نرخی خاوی برێنت گه‌یشته 41 دۆلار و 95 سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به 41 دۆلار و 71 سه‌نت ته‌واوكرد.
نرخی نه‌وت به به‌راورد به كاتی داخستنی بازاڕ له دوێنێدا به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 0،23 دابه‌زیوه و به 41 دۆلار و 62 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
له‌هه‌مان كاتدا نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس، به 29 دۆلار و 41 سه‌نت كڕیاری هه‌بوو.
له كاتێكدا له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی وه‌رزی هاویندا له وڵاته خاوه‌ن ئابوورییه گه‌وره‌كانی وه‌ك ئه‌مریكا، ئه‌وروپا و ئاسیادا به‌كارهێنانی گواستنه‌وه و به‌كاربردنی بانزین زیادی كردووه خواست له‌سه‌ر نه‌وتی جیهانی زیندووبووه‌ته‌وه و دوێنێ نرخی نه‌وت سه‌دا سێ به‌رزبووه‌وه.
له لایه‌نی خستنه‌بازاڕی نه‌وتدا، مه‌ترسی شه‌پۆلی دووه‌می په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، كاریگه‌ری نه‌رێنیی له‌سه‌ر چالاكیه ئابوورییه‌كان و داخوازی له‌سه‌ر نه‌وت دروستكردووه، ئه‌وه‌یش كاریگه‌ری له‌سه‌ر نرخه‌كه‌ی دروست ده‌كات.
هاوكات باس له‌وه ده‌كرێت كه ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە، خاوی برێنت لەنێوان 41 دۆلار و 67 سه‌نت بۆ 41 دۆلار و 82 سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان 41 دۆلار و 52 سه‌نت بۆ 41 دۆلار و 37 سه‌نت بمێنێته‌وه.