English | عربي

ئەنجومەنی ناوەندی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکات


ئەنجومەنی ناوەندی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکات

2019/08/10 | 13:20

(هەواڵ كوردستان)- پەیامی پیرۆزبای ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ کۆمەكانی خەڵکی کوردستان و فشار بۆ بەستنی کۆنگرە.

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە بە ناوی سکرتارییەت و سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندییەوە جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانی جیهان بە گشتی و موسڵمانی کوردستان بەتایبەتی دەکەین لە خوای گەورە داواکارین حەج و نزایی حاجیان قبوڵ بێ و بەساغ و سەلامەتی بگەرێنەوە ناو خانەوادەو کەسوکارییان، سەری رێز و نەوازوش بۆ رۆحی پاکی سەرۆک مام جەلال رابەری نەتەوەیی کورد و سەرجەم شەهیدان و خەباتگێرانی گەلەکەمان دادەنەوێنین، جەژنە پیرۆزە لە کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و سەرجەم کادیران و ئەندامان و ئۆرگانەکانی یەکێتیی و فەرماندە و ئەفسەر و پێشمەرگە قارەمانەکانى هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هێزەکانی دژە تیرۆر و هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس و ناوخۆ دەکەین کە سەروماڵی هاوڵاتیان دەپارێزن لە مامۆستایانی هەڵگری مەشغەلی پەروەردە و فێرکردن و فەرمانبەرانی دلسۆز و پشوو درێژ و سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکەین.

ئومێد دەکەین ئەم جەژنە ببێتە هەوێنی ئاشتەواییەکی سەرتاسەری و حزب و لایەنە سیاسیەکان یەکریز و تەبابن کە ئەوەیش زامنی بەدیهێنانی مافە زەوتکراو و بەدینەهاتووەکانی گەلەکەمانە.

وەک ئەنجومەنی ناوەندی فشارەکانمان بەردەوام دەبێت بۆ بەستنی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە کۆتایی ئەمساڵدا و کۆدەنگی سەرجەم ئۆرگانەکان و هەنگاوەکانی ئۆرگانە پەیوەندیدارەکانی یەکێتی بە ئەرێنی هەڵدەسەنگێنین، پێویستە ئەنجومەنى سەرکردایەتی لە کۆبونەوەی داهاتوودا بڕیار لەسەر دیاری کردنی رۆژی بەستنی کۆنگرە بدات چونکە هیچ لەمپەر و بەربەستێکی جددى لەبەردەم ئەنجامدانی کۆنگرە نەماوە وبەستنی لە کۆتایی ئەمساڵدا بۆتە پێداویستیەکی گرنگ هەنوکەیی بۆ یەکێتی.

بە بەستنی کۆنگرە و نوێ بوونەوەی یەکێتی رۆحی سەرۆک مام جەلال و شەهیدان و خەباتگێرانی یەکێتی و دڵی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەندامان و دڵسۆزانی یەکێتیەکەمانی پێ …








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending