English | عربي

پلانی ته‌ندروستی بۆ رۆژانی جه‌ژن لە هەولێر راگه‌یەندرا


پلانی ته‌ندروستی بۆ رۆژانی جه‌ژن لە هەولێر راگه‌یەندرا

2019/08/10 | 13:20

(هەواڵ كوردستان)-

خه‌ندان- شه‌وكه‌ت قادر به‌ڕێوەبه‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر پلانی رۆژانی جه‌ژنی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگەیاند، له‌ رۆژانی جه‌ژندا سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌ ته‌ندروستیه‌كانی به‌ڕوی هاوڵاتیاندا كراوه‌ده‌بن و خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.چه‌تۆ محه‌مه‌د، به‌ڕێوەبه‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر به‌وه‌كاله‌ت له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئەمڕۆ شەممە رایگه‌یاند، "ئاماده‌كاری ته‌واومان بۆ رۆژانی جه‌ژن كردوه‌، پێداویستیه‌ پزیشكیه‌كان و ده‌رمان و خوێنی پێویست له‌ نه‌خۆشخانه‌كان دابین كراوه‌، ئاماده‌كاریشمان كردوه‌ بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی له‌ناكاو".ئاماژەی بەوەشکرد، "سێ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن به‌پێی جۆری حاڵه‌ته‌كان كراوه‌ده‌بن، نه‌خۆشه‌كانی هه‌ناو و شكان ده‌توانن سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی رۆژهه‌ڵات بكه‌ن، نه‌خۆشه‌كانی شكان و به‌ربونه‌وه‌ له‌ شوێنی به‌رز و سوتان ده‌توانن سه‌ردانی فریاگه‌وتنی رۆژئاوا بكه‌ن، ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی ژه‌هراوی ده‌بن ده‌توانن سه‌ردانی فریاكه‌وتنی ناوه‌ند بكه‌ن، نه‌خۆشخانه‌ی ئیمیرجنسیش برینداربوانی گوللە و هه‌ر روداوێكی ته‌قه‌كردن وه‌رده‌گرێت".به‌ڕێوەبه‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر به‌وه‌كاله‌ت دەشڵێت، 12 نه‌خۆشخانه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی شار كراوه‌ده‌بن و پێشوازی له‌ هاوڵاتیان ده‌كه‌ن، تیمه‌كانی ته‌ندروستیش به‌رده‌وام سه‌ردانی شوێنه‌ گشتیه‌كان ده‌كه‌ن، تیمی 122 فریاكه‌وتنی خێرا له‌ ئاماده‌باشیدا ده‌بن.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending