English | عربي

قایمقامیەتی شەقڵاوە پلانێكی گەشتیاریی تایبەت ڕادەگەیەنێت


قایمقامیەتی شەقڵاوە پلانێكی گەشتیاریی تایبەت ڕادەگەیەنێت

2019/08/10 | 14:25

(هەواڵ كوردستان)-

شەقڵاوە-KDP.info- قایمقامی شەقڵاوە ڕایگەیاند، بە گوێرەی ئەو ئامارانەی كە هۆتێل و مۆتێلەكان بە قایمقامیەتیان داوە، زیاتر لە (7 هەزار) شوێنی مانەوە لە لایەن گەشتیارانەوە بۆ رۆژانی جەژن گیراون، بۆ ئەم مەبەستەش پلانی تایبەت دانراوە. 

جوان رەفیق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "بە گوێرەی ئەو داتایانەی كە لە لایەن هوتێل و مۆتێلەكانەوە پێمان گەیشتووە، زیاتر لە (7 هەزار) شوێن لە لایەن گەشتیارانەوە لە سنووری شەقڵاوە بۆ مانەوەی شەوان و گەشتكردن گیراون، بۆیە ئێمەش پلانی تایبەتمان داناوە بۆ رێكخستن و پێشوازیكردنی باشتر لە گەشتیاران".

رەفیق ڕاشیگەیاند: "چەند لیژنەیەك لەسەر ئاستی قایمقامیەت پێك هاتوون، لەوانە لیژنەیەك هی پۆلیسی هاتوچۆیە، كە كارئاسانی بۆ گەشتیاران دەكات، چونكە قەرەباڵغییەكی زۆر لە شەقامەكانی شارەكە دروست دەبێت، هەروەها لیژنەیەكی دیكەش لە بازاڕدا كاری خۆی دەكات بۆ كردنەوەی چێشتخانە و نانەواخانەكان و چاودێریكردنی نرخ لە شارەكە، كە بڕیارە سەرجەم چێشتخانەكان بە ڕووی گەشتیاراندا كراوە بن".

قایمقامی شەقڵاوە ئاماژەی بەوەش دا: "پێشبینی دەكرێت ئێواران زیاتر لە (100 هەزار) كەس لەناو شەقڵاوە بمێننەوە، بۆ ئەم مەبەستەش چەند لیژنەیەكی لاوەكیمان پێك هێناوە تا گەشتیاران هیچ گرفتێكیان بۆ دروست نەبێت".  

 

هێدی كاكەیی 

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending