English | عربي

پەیامی پیرۆزبایی بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە


پەیامی پیرۆزبایی بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە

2019/08/10 | 14:30

(هەواڵ كوردستان)- ئەگەر ئەنجومەنی سەرکردایەتی بەم زوانە بڕیاری دیاری کردنی ڕۆژی کۆنگرە نەدات ئەوا ئەنجومەنی ناوەندی ناچار دەکەن ئەو بڕیارە گرنگ و چارەنوسساز و مێژووییە بدات بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانی جیهان بە گشتی و موسڵمانی کوردستان بەتایبەتی دەکەم، سەری رێز و نەوازوش بۆ گلکۆی پیرۆزی رابەری نەتەوەی کورد سەرۆک مام جەلال دادەنەوێنم، سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدان و خەباتگێرانی یەکێتی، جەژنە پیرۆزە لە کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و سەرجەم کادیر و ئەندامان و ئۆرگانەکانی یەکێتیی و فەرماندە و ئەفسەر و پێشمەرگە قارەمانەکانى هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هێزەکانی دژە تیرۆر و هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس و ناوخۆ دەکەین کە سەروماڵی هاوڵاتیان دەپارێزن لە مامۆستایانی هەڵگری مەشغەلی پەروەردە و فێرکردن و فەرمانبەرانی دلسۆز و پشوو درێژ و سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکەین.

بەفرەسەتی دەزانم ڕوو لە کادیر و ئەندام و جەماوەری یەکێتی بکەم و پێتان ڕابگەیەنم وەک ئەنجومەنی ناوەندی هەوڵ و فشارەکانمان بەردەوامە بۆ بەستنی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە کۆتایی ئەمساڵدا و پێویستە بە گیانێکی هەڤاڵانەوە هەموومان بەرەو بەستنی کۆنگرە هەنگاو بنێین، داواش لە ئەنجومەنى سەرکردایەتی دەکەین لە کۆبونەوەی داهاتوویدا بڕیار لەسەر دیاری کردنی رۆژی بەستنی کۆنگرە بدات چونکە هیچ لەمپەر و بەربەستێکی جددى لەبەردەم ئەنجامدانی کۆنگرە نەماوە وبەستنی کۆنگرە لە کۆتایی ئەمساڵدا بۆتە پێداویستیەکی گرنگ هەنوکەیی بۆ یەکێتی، ئەگەر ئەنجومەنی سەرکردایەتی بەم زوانە بڕیاری دیاری کردنی ڕۆژی بەستنی کۆنگرە نەدات ئەوا ئەنجومەنی ناوەندی ناچار دەکەن ئەو بڕیارە گرنگ و چارەنوسساز و مێژووییە بدات.

لە کۆتایدا جارێکیتر پیرۆزبایی جەژنی قوربان لەسەرجەم کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و جەماوەری یەکێتیی دەکەم.

زوبێر عوسمان جێگری یەکەمی سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی (ی.ن.ک) 10/8/2019








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending