English | عربي

کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی لە جەژندا دیاریکرا


کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی لە جەژندا دیاریکرا

2019/08/10 | 14:35

(هەواڵ كوردستان)- بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم رایگەیاند، لە رۆژانی جەژندا پێدانی کارەبا زیاتر دەبێت و نزیکەى 17 بۆ 18 کاتژمێر کارەبا دەدرێتە هاووڵاتیان.

ئومێد محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆنترۆڵ و گه‌یاندنی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان بە ماڵپەڕی (ناس)ی راگەیاندووە، ئێمە وەکو پلانمان داڕشتوە بۆ پێدانی کارەبا لە مانگی ئابدا و بەپێی پلانەکانی خۆمان رۆژانە 15 بۆ 16 کاتژمێر دەتوانین کارەبای نیشتمانی بدەین، بەڵام لە رۆژانی جەژندا زیادی دەکەین.

وتیشی “بۆ رۆژانی جەژن بەهۆی ئەوەی کە وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییەکانی حکومەتی هەرێم و کۆمپانیا و کارگە پیشەسازییەکان دادەخرین بڕێک کارەبا دەگەڕێتەوە بۆمان و لۆد کەمتر دەبێتەوە لەسەرمان، بۆیە ئیمە لەو رۆژانەدا ئەو بڕە کارەبا زیادەیە کە دەگەڕێتەوە بۆمان دەیدەینەوە بە هاووڵاتیان کە بەهۆیەوە کاتژمێرێکی تەواو کارەبا زیاتر دەکات واتا 17 بۆ 18 کاتژمێر کارەبای نیشتمانی دەدرێت رۆژانە، هەرکاتێکیش کارەبای نیشتمانی نەما موەلیدەکان کارەبا دەدەن”.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending