English | عربي

ژمارەیەک وێنەی نەبینراوی زەکەریا عەبدوڵڵا بڵاو دەکرێنەوە


ژمارەیەک وێنەی نەبینراوی زەکەریا عەبدوڵڵا بڵاو دەکرێنەوە

2019/08/10 | 14:45

(هەواڵ كوردستان)-

ژمارەیەک وێنەی کۆن و نەبینراوی هونەرمەندی ناوداری کورد زەکەریا عەبدوڵڵا، بڵاو دەکرێنەوە.

وێنەکانی زەکەریا عەبدوڵڵا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کراونەتەوە، مێژووی گرتنی وێنەکانیش بۆ ساڵانی ھەشتاکانی سەدەی ڕابردوو دەگەڕێتەوە، ئەوکات زەکەریا وەک میوزیکژەن بەشداریی چالاکییە ھونەرییەکانی لە ھەولێر دەکرد.

زەکەریا، نزیکەی نۆ ساڵە ھیچ بەرھەمێکی نوێی ھونەری بڵاو نەکردووەتەوە، دوایین دەرکەوتنی ئەو لە ساڵی 2017 بوو، کە بەشداریی لە ئاھەنگی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی ھەرێمی کوردستانی کرد.

زەکەریا عەبدوڵڵا، خەڵکی ھەولێرە، لە ساڵی 1997 یەکەم ئەلبوومی گۆرانیی خۆی بڵاو کردەوە، خاوەنی چەندین ئەلبوومی گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending