English | عربي

کۆسرەت ڕەسوڵ بەرپرسێکی نوێ بۆ مەکتەبی ھەڵبژاردنی یەکێتی دادەنێت


کۆسرەت ڕەسوڵ بەرپرسێکی نوێ بۆ مەکتەبی ھەڵبژاردنی یەکێتی دادەنێت

2019/08/10 | 15:15

(هەواڵ كوردستان)-

جێگری سکرتێری گشتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرکردەیەکی حزبەکەی بۆ بەرپرسیارێتیی مەکتەبێکی یەکێتی، دیاری دەکات.

دکتۆر بڕیار رەشید، گوتەبێژی مەکتەبی ھەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، دوای دەستبەکاربوونی شۆڕش ئیسماعیل وەک وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ پڕکردنەوەی پۆستی مەکتەبی ھەڵبژارنی یەکێتی فەرمانی دەستبەکاربوون بۆ ڕزگار عەلی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی دەرچووە ‌و دوای  پشووڕ جەژنی قوربان لەو پۆستە دەست بەکاردەبێت.

رزگار عەلی بە بڕیاری کۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتی لەو پۆستە نوێیەی، دەستبەکار دەبێت و پێشتریش بە بڕیاری کۆسرەت رەسوڵ، مستەفا چاوڕەش لە شوێنی شێخ جەعفەر وەک بەرپرسی یەکەی 70ـی پێشمەرگە، دەستبەکار بوو.

دوای ئەوەی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی یەکەکانی حەفتای ھێزی پێشمەرگەی کوردستان کاندید کرا بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بە بریاری کۆسرەت ڕەسوڵ، مستەفا چاوڕەش ئەندامی سەرکردایەتی لەشوێنی شێخ جەعفر دانراوە لە پۆستی یەکەکانی حەفتا دەسبەکاربوو.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending