English | عربي

په‌یامى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى قوربانه‌وه‌


په‌یامى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى قوربانه‌وه‌

2019/08/10 | 15:35

(هەواڵ كوردستان)-

هەولێر-KDP.info-  به‌بۆنه‌ى هاتنى جه‌ژنى پیرۆزى قوربانه‌وه‌، ‌پیرۆزباییه‌كى گه‌رم له‌ خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان‌، له‌ حاجییان و زیاره‌تكارانى ماڵى خوا و ته‌واوى موسڵمانان له‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كه‌م، هیوادارم جه‌ژن بۆ ھەموو لایەک مایەی خێر و خۆشی بێت.

گه‌لى كوردستان له‌ هه‌موو پێكهاته‌ ئاینى و نه‌ته‌وییه‌كان، هه‌میشه‌ جه‌ژن و یاده‌كانیان كردووه‌ته بۆنه‌یه‌ك بۆ دووپاتكردنه‌وه‌ى پێكه‌وه‌ژیان، لێبورده‌یى، ته‌بایى و نیشاندانى تابلۆى جوانى ئه‌و كولتوور و به‌ها به‌رزانه‌ى كوردستان.

هیوادارم ئه‌م جه‌ژنه‌ و جه‌ژن و بۆنه‌كانى داهاتووش ببنه‌ مایه‌ى قووڵكردنه‌وه و پاراستنى ئه‌و كولتووره‌ و به‌ها مرۆییه‌كان و هانده‌رێك بۆ پته‌وكردنى زیاترى یه‌كڕیزى و پێكه‌وه‌كاركردن له‌پێناو داهاتوویه‌كى باشتردا بۆ هه‌مووان.داواکارم ھەمووان ھاوکار بن لە پێڕەوکردنی ڕێنماییەکانی ھاتوچۆ و پاراستنی ژیان و سەلامەتیی ھاووڵاتییان و گەشتیارانی میوان و ژینگە و سروشتی کوردستان.

ھیوای جەژنێکی خۆش و پشوویەکی ئارام بۆ ھەمووان دەخوازم.دووبارە جەژنی قوربان لە ھەمووان پیرۆز بێت و ھەموو ساڵێک بە خۆشی.نێچیرڤان بارزانىسه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان10/8/2019








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending