English | عربي

دووبەردانی: لە فشارەكان بەردەوام دەبین تا حەشد و پەكەكە لە شنگال دەردەكرێن


دووبەردانی: لە فشارەكان بەردەوام دەبین تا حەشد و پەكەكە لە شنگال دەردەكرێن

2019/08/10 | 19:55

(هەواڵ كوردستان)-

 

 

شنگال -KDP.info- سەرۆكی لیژنەی لێكۆڵینەوە لە دۆخی شنگال گوتی، پێویستە هەروەكچۆن لە سنووری مووسڵ دەسەڵاتەكان لە حەشدی شەعبی وەرگیراونەتەوە، لە شنگالیش هەمان بڕیار بدرێت و هەموو دەسەڵاتێك لە پەكەكە و حەشدی شەعبی وەربگیرێتەوە و لەو ناوچانەش دەربكرێن، بۆیە لە فشارەكان بەردەوام دەبن تاوەكو حەشد و پەكەكە لە شنگال دەردەكرێن.

 

شێروان دووبەردانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرۆكی لیژنەی لێكۆڵینەوە لە دۆخی شنگال، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئێمە لێكۆڵینەوەكانی خۆمان لە شنگال تەواو كردووە و بە نووسراوی فەرمی سەرۆكایەتیی پەرلەمانمان ئاگادار كردووەتەوە، ئەوانیش لەسەر ڕاسپاردەی ئێمە نووسراویان بۆ ئەنجومەنی وەزیران كردووە و تێیدا داوا كراوە حەشدی شەعبی و پەكەكە، كە هۆكاری خراپیی دۆخی شنگالن، دەربكرێن و ئیدارەی شەرعیی شنگالیش بگەڕێتەوە، چونكە تاوەكو ئەو هێزانە لە شنگال بن، دۆخەكە ئارام نابێت".

 

دووبەردانی گوتی: "چاوەڕێ دەكەین سەرۆكوەزیرانی عێراق هاوشێوەی مووسڵ بڕیارێك دەربكات و دەسەڵاتی حەشدی شەعبی و پەكەكە لە شنگال نەمێنێت و لەو ناوچانە دەربكرێن، بۆیە ئێمە لە هەوڵ و فشارەكانی خۆمان بەردەوام دەبین تاوەكو پەكەكە و حەشدی شەعبی لە شنگال دەردەكرێن".

 

دووبەردانی دەشڵێ: "تا ئێستا سەرۆكوەزیرانی عێراق وەڵامی نەداوینەتەوە، بۆیە چاوەڕێی وەڵامی سەرۆكوەزیرانین کە بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جێبەجێ بكات".

 

بڵند ئیبراهیم

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending